پارتی وه‌ڵامی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌داته‌وه
مه‌حمود محه‌مه‌د: مه‌به‌ست له‌و تۆمه‌تانه بۆ لادانی سه‌رنجه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كه پاره‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی بوختانچییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردبوون، گوایا پارتی 350 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری وه‌همی هه‌یه، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت: "خودی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌همینه و، ته‌نیا بۆ خۆده‌رخستن ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی پارتی كردووه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا مه‌حمود محه‌مه‌د جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و زانیاریانه‌ی له چه‌ند میدیایه‌ك له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ناوی ره‌سووڵ رازی بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌وه‌ی گوایا پارتی 350 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری وه‌همی له حكوومه‌تدا هه‌یه و مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرێت، له‌ڕاستیه‌وه دوورن و خودی ئه‌و زانیاریانه وه‌همین".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "بۆ خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه، مه‌به‌ستی ره‌سووڵ رازی و هاوشێوه‌كانی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه، بۆ سه‌رنج لادانی خه‌ڵكه له‌و گه‌نده‌ڵییه زۆرانه‌ی كه له كه‌رته‌كانی سوپا و كاره‌با و پرۆژه وه‌همییه‌كانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق په‌رده‌پۆش كراون، كه تێیدا به ملیاره‌ها دۆلار به‌هه‌ده‌ر دراوه و، پاره‌كه‌شی چووه‌ته گیرفانی ئه‌و جۆره بوختانچیانه".
مه‌حمود محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌و جۆره كه‌سانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌مجۆره تۆمه‌تانه گرفتی زیاتر بخه‌نه به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌ئاوی لێڵدا ماسی زیاتر بگرن".
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا، وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی رابردوودا سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ تۆماری فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامدرا و، هه‌رێمی كوردستان كار به‌گوێره‌ی یاسا ده‌كات و فه‌رمانبه‌ران موڵكی راسته‌قینه‌ی حكوومه‌تن نه‌ك هی حزبه‌كان".
پێشتر له لێدوانێكدا ره‌سووڵ رازی، په‌رله‌مانتاری شیعه له ده‌وڵه‌تی یاسا گوتبووی، پارتی دیموكراتی كوردستان 350 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری وه‌همی له حكوومه‌ت هه‌یه و مووچه‌كانیان ده‌چێته گیرفانی پارتی.
H.B