په‌رله‌مانى كوردستان ياساى چاكسازى ده‌ركرد
ياساكه دواى گفتوگۆيه‌كى چه‌ند رۆژى په‌سند كرا، كه په‌رله‌مانتاران له باره‌ى 21 مادده‌ى ره‌شنووسى پرۆژه ياساكهوه ئه‌نجامياندا.
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان24 رايگه‌ياند، په‌رله‌مانى كوردستان ياساى چاكسازى ده‌ركرد.
ياساكه دواى گفتوگۆيه‌كى چه‌ند رۆژى په‌سند كرا، كه په‌رله‌مانتاران له باره‌ى 21 مادده‌ى ره‌شنووسى پرۆژه ياساكهوه ئه‌نجامياندا.
پێشتر، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مان، ئومێد خۆشناو له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى مادده پهسندكراوهكانهوه له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا زانيارى خسته‌ڕوو.
ئومێد خۆشناو له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى مادده پهسندكراوهكانى پڕۆژه ياساكهوه گوتى: "دانيشتنى په‌رله‌مان تا دره‌نگانى ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه ياساى چاكسازى و ئه‌گه‌ريش ته‌واو نه‌كرا، ئه‌وا له داهاتوويهكى نزيكدا په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و ته‌واوى ده‌كات".
ئومێد خۆشناو له باره‌ى خاڵه پهسندكراوهكانهوه گوتى: "ئه‌وه‌ى تا ئێستا په‌سند كراوه، ئه‌مانه‌ن: پاككردنه‌وه‌ى ليستى شه‌هيدان و زيندانيانى سياسى، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕيارى خانه‌نشينى ناياسايى، كه لاى هه‌مووان روونه، له ساڵانى رابردوو به هه‌ر هۆكارێك بووبێت، ژماره‌يه‌كى زۆر كه‌سى ناشايسته خانه‌نشين كرابوون، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشينى پله تايبه‌ته‌كان يه‌كێكى ديكه له گفتوگۆكان بوو و هه‌ميشه باسى ده‌كرا، بڕيارى ئه‌وه‌ش درا، بڕى خانه‌نشينى پله تايبه‌ته‌كان كه‌مكرايه‌وه. خاڵێكى ديكه، نه‌مانى فره مووچهييه. ئه‌وانه‌ى زياتر له مووچهيهكيان هه‌بووه، به پێى ئه‌م ياسايه، هيچ كه‌سێك نامێنێ زياتر له مووچه‌يه‌ك وه‌ربگرێت، ته‌نيا كه‌سوكارى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان و زيندانيانى سياسى نه‌بێت، كه ئه‌وان مووچهكهيان وه‌ك مينحهيهكه. خاڵێكى ديكه، به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشينى پله نزمه‌كان، دواى جێبه‌جێكردنى ئه‌م ياسايه، هيچ خانهنشينێك له 300 هه‌زار كه‌متر وه‌رناگرێت".
گوتيشى: "خاڵێكى ديكه، يهكخستنهوهى يه‌كه‌ى ژمێريارى يه‌كه سه‌ربازييه‌كانى يه‌كه‌ى حه‌فتا و هه‌شتا و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌بێت بۆ يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان".
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ئه‌وه‌شى گوت: "له مادده‌ى سێزده پێشنيازى ئه‌وه‌مان كرد، ده‌سته‌به‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكرێت و بتوانرێت ئه‌و پاشه‌كه‌وته سوودى لێ وه‌ربگرێت و به‌كارى بهێنێت له مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا و ئه‌وه‌ش په‌سند كرا".
له باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خاوه‌ن پێداويستييه تايبه‌ته‌كان، گوتى: "خاوه‌ن پێداويستييهكانيش نيگه‌رانيان هه‌بوو، كه به پێى ره‌شنووسى پرۆژه‌كه، دهرماڵهيان ده‌بڕدرێت يان ئه‌و مينحهيهى هه‌يان بووه ده‌بڕدرێت، به‌ڵام ئێمه هاوڕاين كه ئه‌و پرسه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ين".
روونيشيكرده‌وه، "به گوێره‌ى زانيارى وه‌زيرى دارايى به جێبه‌جێكردنى ئه‌و ياسايه بڕى 150 مليار دينار بۆ خه‌زێنه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حكومه‌ت بتوانێت هه‌موو مانگێك جارێك به رێكوپێكى مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراو بدات".
روونيشيكرده‌وه، "به‌شێك له بڕگه و مادده‌كان پێويستيان به رێنمايى و په‌يڕه‌وه له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه و پێويسته بۆيان دابنرێت و هه‌م په‌رله‌مان و هه‌م حكومه‌ت جديين له جێبه‌جێكردنى ياساكه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكى ليژنه‌ى پيشه‌سازى و وزه له په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، "دواى گفتوگۆيه‌كى سه‌خت له په‌رله‌مانى كوردستان، ئێمه داوامان كرد، ناكرێت به پاشه‌كه‌وتى مووچه‌وه پاكێجى چاكسازى جێبه‌جێ بكرێت، بۆيه پێويسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. هه‌روه‌ها داوامان كرد، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك حسابێكى بانكى هه‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و پاشهكهوتهى له مووچه‌ى كراوه، بخرێته سه‌ر ئه‌و حسابه بانكييه و فه‌رمانبه‌ر بتوانێت مامه‌ڵه‌ى پێوه بكات و به‌لانيكه‌م بۆ قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت و رسومات و باج و پاره‌ى ئاو و كاره‌با به‌كارى بهێنێت".
گوتيشى: "دواين شت ئه‌وه‌يه پێويسته ئه‌و پاشه‌كه‌وتى مووچه‌يه به زووترين كات هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه بڕيارى په‌رله‌مان و حكومه‌ت، چونكه نوێنه‌رى حكومه‌تيش له كۆبوونه‌وه‌كه بوون. ئێمه فشارمان كرد پاشه‌كه‌وت به ته‌واوى نه‌مێنێ. به‌ڵام توانيمان بگه‌ين به‌وه‌ى حسابى بانكى بۆ مووچه‌ى پاشه‌كه‌وت كرا‌و بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش زامنى ئه‌وه‌يه كه پاره‌يان نافه‌وتێت و مافى مامهڵهكردنيان ده‌بێت به‌و حسابه بانكييه".ش
شێركۆ جه‌وده‌ت باسى له‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌تى دارايى راسپێردرا بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ياسايه. بۆ ئه‌وه‌ى حسابى بانكى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه. له‌سه‌ره‌تا ئه‌و حسابه وه‌ك ژماره ده‌بێت و سه‌رجه‌م مووچه و پاشه‌كه‌وتى مووچهكراوى فه‌رمانبه‌رانى تێدا ههڵدهگيرێت و به كارتى ئه‌ليكترۆنى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. چونكه بڕێكى زۆرى پاره‌ى حكومه‌ت لاى فه‌رمانبه‌رانه و به‌و كارته و له رێى ئه‌و حسابه بانكييهوه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. تا كۆتايى به بڕيارى پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌هێنرێت و وه‌زاره‌تى دارايى راسپێردرا به سيستمێك ئه‌و پرسه رێكبخرێت".
شێركۆ جه‌وده‌ت، ئاشكراشيكرد، له باره‌ى پادداشتى خاوه‌ن پێداويستييه تايبه‌ته‌كان، بڕياردراوه، بابه‌تى دوومووچهيى به‌سه‌ر ئه‌واندا نه‌سه‌پێندرێت و ئه‌وان ئه‌گه‌ر مووچه‌يه‌كى ديكه‌يان هه‌بێت و فه‌رمانبه‌ر بن، پادداشتى خۆيان لێ نابڕێت.
ئ.ر