رۆژنامه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكی ئیڤانكا تووڕه ده‌كات
ئیڤانكا بۆ رۆژنامه‌وانه‌كه: نه‌ده‌بوو ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی من بكه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له پرسیاری رۆژنامه‌وانێك نیگه‌ران ده‌بێت و ده‌ڵێت: "نه‌ده‌بوو ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی من بكه‌ی".
له میانی گفتوگۆ ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌دا، ئیڤانكا تره‌مپ، له پرسیارێكی رۆژنامه‌وان پیته‌ر ئه‌لێكسانده‌ری كه‌ناڵی NBC تووڕه ده‌بێت، كاتێك پرسیار له باره‌ی تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌كات، كه ئاراسته‌ی تره‌مپ كراون.
ئیڤانكا دوای ئه‌و پرسیاره، به رۆژنامه‌وانه‌كه ده‌ڵێت: "ناكرێت ئه‌و جۆره پرسیارانه له كچه‌كه‌ی بكرێت، له‌كاتێكدا باوكی ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
ئیڤانكا له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی باوكی كراون، گوایه گێچه‌ڵی سێكسی به چه‌ند ژنێك كردووه، ده‌ڵێت: "باوه‌ڕ به باوكم ده‌كه‌م، باوكیشم ده‌ناسم، پێموایه مافی ئه‌وه‌شم هه‌یه وه‌ك كچێك باوه‌ڕ به باوكی خۆم بكه‌م".
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئیڤانكا، ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌وانان و په‌یامنێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه باس له‌وه ده‌كرێ، ئیڤانكا به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له كۆشكی سپی و ده‌بێت راشكاو بێت به‌رامبه‌ر به رای گشتی، به تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به تره‌مپه‌وه هه‌یه.
لای خۆیه‌وه جینا جۆنسن، نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، باس له‌وه ده‌كات، ئیڤانكا تره‌مپ، سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئه‌مه‌ریكای كردووه بۆ ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگی كۆتایی ئۆڵۆمپیادی زستانه، كه له شاری پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هه‌ر كاتێك پرسیارێكی گرانی لێده‌كرێت، راسته‌وخۆ خۆی له پۆسته‌كه‌ی ده‌رباز ده‌كات و ده‌بێته‌وه كچه‌كه‌ی تره‌مپ.
ا. م