كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوای راگەیاند
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.

ھەروەھا كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، سبەی رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە پارێزگای دھۆك دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و ئەگەری نمە باران ھەیە.
