په‌رله‌مانتارێكی كورد: ده‌بێت عه‌بادی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و غرووره‌ی بێت
"چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقین"
K24 - هه‌ولێر:
بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی 2018ی عێراق نەکراوە و کۆبوونەوەی پەرلەمانیش بۆ سبەی دواخراوە.
به‌ختیار شاوێس، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، گوتی: "فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەنێوخۆ و دەرەوەدا گوشاری زۆریان خستووەتە سەر عەبادی، بۆ ئەوەی چاو بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بخشێنێتەوە".
روونیشی كرده‌وه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقن، تاوەکو بەشە بودجەی عێراق پێداچوونەوەی تێدا بکرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش رێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌كرد و بۆ سبه‌ی دواخرا.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئێستاش چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سهرۆكایهتییهكهن و هیوادارن عه‌بادى, ئه‌و "غرووره‌ی هه‌یه‌تی" فڕێی بدات.