پادشای برێنی یاریزانان بناسه، مێسی و نێیمار نییه
له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا لوتكه‌ی گرتووه
كاتێك له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا باسی باشترین یاریزان له ڕووی بڕینی یاریزانان بكرێت، راسته‌وخۆ بیرت بۆ لای مێسی یان نێیمار ده‌چێت، ره‌نگه وا هه‌ست بكه‌یت كلیان مباپێ یان محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسرییه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئاماره‌كان هیچ كامێك له‌م یاریزانانه نه‌یانتوانیوه هێنده‌ی ئیدین هازارد یاریزانانی به‌رامبه‌ری ببڕێت.
به گوێره‌ی بنكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئامار و توێژینه‌وه‌ی وه‌رزشی، ئیدین هازارد ناوه‌راستكاری به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی له ڕووی بڕینی یاریزانانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی 100 یاریزان له 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا لوتكه‌ی گرتووه.
ئیدین هازارد له 23 یاری، توانیویه‌تی 100 بڕینی یاریزانان ئه‌نجام بدات، له پله‌ی دووه‌میش نێیمار دا سیلڤا دێت كه 75%ـی هه‌وڵه‌كانی بۆ بڕینی یاریزانان سه‌ركه‌وتوو بووه، له دوای ئه‌ویش لیۆنێل مێسی له ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت، به‌و پێیه‌ی 7.2% بڕینی یاریزنانی هه‌بووه.
