باڵيۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانيا: زۆر بهداخهوهين بۆ درێژكردنه‌وه‌ى بڕيارى داخستى فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان
ئێمه زۆر بهداخهوهين، بۆ بڕيارى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ئاسمانى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستا
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانيا له به‌غدا نيگه‌رانى خۆى خۆى له درێژكردنه‌وه‌ى بڕيارى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، باڵيۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانيا نووسيويه‌تى: "ئێمه زۆر بهداخهوهين، بۆ بڕيارى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ئاسمانى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له هاندانى هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غدا و هه‌ولێر بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رجه‌سته‌ى ناكۆكييهكانيان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقى، چونكه سه‌قامگيرى وڵاته‌كه په‌يوه‌سته به دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ناكۆكييه ناوخۆييانه".
رۆژى 26ى ئه‌م مانگه، حكومه‌تى عێراق، بڕياريدا، واده‌ى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تا كۆتايى مانگى ئايارى داهاتوو درێژ بكاته‌وه.
درێژكردنه‌وه‌ى بڕياره‌كه، دواى ئه‌وه هات، كه ھەفتەی رابردوو ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و توشبووان بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر خۆپێشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رێكخست، تێيدا ئەوەیان خستەڕوو، كە بەھۆی كەمبوونەوەی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكان ژیانیان كەوتووەتە مەترسی و داوایان كرد فشار بخرێتەسەر عەبادی بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی كوردستان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رۆژى 26ى ئه‌م مانگه له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ سايتى ئهلمۆنيتهر، له وه‌ڵامى چاره‌نووسى پرسى فڕۆكه‌خانه‌كاندا، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى رايگه‌ياند، "داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كان ئابڵوقهدانێكى نابه‌جێى خه‌ڵكى كوردستان بوو. كارێكى ناده‌ستوورى بوو. چونكه پێويست نه‌بوو فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ مه‌به‌ستى سياسى دابخرێن. دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى به‌رده‌وامه. گفتوگۆ له باره‌ى هه‌بوونى يه‌ك سيستمى ئاڵوگۆڕى زانياری ده‌كرێت و ئێمه‌ش رهزامهنديمان پيشانداوه. پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به كۆچكردن و ڤيزا و پرسى گومرگ، هاتوونه‌ته ئارا. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه، هه‌موو داخوازييهك جێبه‌جێ بكات كه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور بێت. به‌ڵام كاتێك به‌غدا هيچ پاساوێكى بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌بێت، دێن، بيانووى ئاسايش ده‌گرن و ده‌ڵێن، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌بێت له ژێر چاودێرى و كۆنترۆڵى به‌غدا بێت".
.jpg)
گوتيشى: "هه‌ولێر ئاماده‌يه، يه‌كه ناوخۆييه‌كان كۆنترۆڵى فڕۆكه‌خانه‌كان بكه‌ن. ئێستا هيچ بيانوويهك بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌ماوه. هه‌موويان بيانووى سياسين و به‌شێكن له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن. ده‌بينين نه‌ته‌وه‌يه‌ك به ته‌واوى سزا دراوه، ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ بهێنن و ئه‌وان وه‌ك كارتى سياسى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن".
روونيشيكرده‌وه، له دوايين ديداريان له‌گه‌ڵ عه‌بادى له ميانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونخ، عه‌بادى به‌ڵێنى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى داوه و له‌و باره‌يه‌وه مه‌سروور بارزانى گوتى: "به‌م دواييانه عهباديمان بينى، كه به‌ڵێنيان دا فڕۆكه‌خانه‌كان به‌م زووانه بكه‌نه‌وه. ئێمه گوێمان له وشه‌ى "به‌م زووانه" بوو، ئيتر با بزانين به‌ڵێنه‌كانيان ده‌به‌نه سه‌ر".
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی، حكوومەتی عێراق بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستانی داخست.
ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی لە 25 ئەیلوولی ساڵی 2017 ئەنجامدرا و زیاتر لە 92% ھاووڵاتیانی باشووری كوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستاندا، بەڵام دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان لەلایەن كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانەوە، حەشدی شەعبی بە بڕیاری حكوومەتی عێراق ھێرشی سەربازی كردە سەر كوردستان. كەركووك و زۆربەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی لە 16 ئۆكتۆبەری 2017، بە ھاوكاری گرووپێكی نێو لایەنێكی سیاسی كوردستان داگیركرد.
ئ.ر