له‌شارێكی نه‌رویج مردن قه‌ده‌غه‌یه
قه‌ده‌غه‌كردنی مردن له‌و شاره به‌یاسا رێكخراوه و هه‌موو دانیشتوانی دوورگه‌كه‌ش له‌ناوه‌ڕۆكی یاساكه تێگه‌یشتوون
K24- هه‌ولێر:
هه‌ركه‌سێك له شاری "لۆنگیێربین"ـی نه‌رویجی بمرێت، هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت، هیچ كه‌سێك ئاماده نییه مردووه‌كه به‌خاك بسپێرێت!
شاری لۆنگیێربینی نه‌رویجی تاكه شاری جیهانه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، كه له‌هه‌موو رووێكی ژیانه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی هه‌یه، له‌كاتێكدا زانا و كرێكاری كانه‌كانی خه‌ڵوز به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.

مردن له‌سه‌ر خاكی ئه‌و شاره "قه‌ده‌غه"یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر مردنێكی ئاساییش بێت، یاخۆد به‌هۆی جه‌ڵته دڵ و هه‌ر هۆكارێكی له‌ناكاو بێت. له‌و شاره مردن به‌رووداوێكی نایاسایی داده‌نرێت و، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و شاره ئه‌رخه‌بیلییه ده‌ژین له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌و یاسایه تێگه‌یشتوون.
ئه‌و شاره ده‌كه‌وێته گه‌وره‌ترین دوورگه له ناوچه‌ی ئه‌رخه‌بیل سفالباردی ئه‌وپه‌ڕی باكووری نه‌رویج و گۆی زه‌وی.
رێنمایی دراوه‌ته دانیشتوانی ئه‌و شاره، هه‌رچی له‌توانایاندایه بۆ مردن و به‌خاكسپاردن له به‌شی كیشوه‌ریی نه‌رویج بكرێت، دوور له‌خاكی ئه‌و دوورگه‌یه.

زانایانی نه‌رویجی هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی مردن له‌و شاره، بۆ مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كوشنده له دوورگه‌كه ده‌گێڕنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان زۆر سارده و دوای مردن به‌هۆی نزمی پله‌كانی گه‌رما ته‌رمه‌كان له گۆڕستانی ئه‌و ناوچه‌یه شی نابنه‌وه، كه ماوه‌ی ده‌یان ساڵه ئه‌و گۆڕستانه به‌ڕووی مردووه‌كاندا داخراوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1998 ئاشكرا بوو، به‌هۆی ئه‌نفلۆونزای ئیسپانی زیاتر له 100 ملیۆن كه‌س له‌ساڵی 1917 گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ڤایرۆسه‌كه له ته‌رمه به‌ستووه‌كانی ئه‌و گۆڕستانه بۆ خه‌ڵكه‌كه گوازرابۆوه.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره به‌خێوكردنی پشیله و كڕینی خواردنه‌وه رۆحییه‌كانیشیان قه‌ده‌غه‌كردووه و، هه‌ر كه‌سێك كارتێكی تایبه‌تی بۆ كڕینی خواردنه‌وه‌كان هه‌یه، كه بڕی خواردنه‌وه‌ی رێگه‌پێدراو له‌و كارته‌دا بۆی دیاریكراوه و، ناتوانێت له‌و بڕه زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت، كه بۆی بڕاوه‌ته‌وه.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره ئه‌وه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته ئه‌وپه‌ڕی باكووری گۆی زه‌وی، بۆماوه‌ی 4 مانگ له‌وه‌رزی زستاندا خۆر له‌و دوورگه‌یه هه‌ڵناهێت و به به‌رده‌وامی شه‌وه.
H.B