لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق: عه‌بادی هیچ نیازێكی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی نییه
موحسن سه‌عدوون: درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستووریه و عه‌بادی له‌به‌رده‌می گه‌ل به‌ڵێن ده‌دات و به‌ئاشكراش پاشه‌گه‌ز ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاری حكوومه‌تی به‌غدای بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی فڕین له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه، به ناده‌ستووری وه‌سف ده‌كات و، جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌مه بڕیارێكی دوژمنكارانه‌یه و پێشێلكردنی مافی گه‌له.
موحسن سه‌عدوون، سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیك گوتی، "درێژكردنه‌وه و قه‌ده‌غه‌كردنی فڕین له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ناده‌ستوورییه، له‌كاتێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵك راده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام به‌ئاشكرا په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ناكات و، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له مافه ده‌ستوورییه‌كانی بێبه‌ش ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به‌ده‌ستوور ده‌كاته‌وه".
سه‌عدوون گوتی: "درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، دوژمنكارانه و سزادانی گه‌له به‌بێ هیچ هۆكارێك"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "له مادده‌ی 114 له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌ناویشیاندا فڕۆكه‌خانه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ، حكومه‌تی هه‌رێمیش له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، پێشوازی له فه‌رمانبه‌رانی فیدراڵ بۆ شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شی كردووه".
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی به‌غدا، ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و من له‌و باوه‌ڕه‌دام، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هیچ نیاز و خواستێكی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی نییه و، پێویسته به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراق و هێزه سیاسییه‌كان رونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بدات و، ئاماژه به هۆكاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و درێژكردنه‌وه‌ی فڕین بدات".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، موحسن سه‌عدوون دووپاتیكرده‌وه، "داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌بێ هۆكار جێگای قبوڵ نییه، چونكه هه‌تا ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیش بگه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا كه دادگا حكوومه‌تی به‌غدای پابه‌ندی لابردنی كاریگه‌رییه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه، مانای وایه هیچ پاساوێك ئه‌و مافه به حكوومه‌تی به‌غدا نادات به‌مشێوه‌یه فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان دابخات".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، بڕیاربوو 28ی شوبات فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه، به‌ڵام دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، قه‌ده‌غه‌ی فڕین له فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه درێژكرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، دوای ئه‌و بڕیاره‌ی عه‌بادی، باڵيۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانيا له به‌غدا نيگه‌رانى خۆى خۆى له درێژكردنه‌وه‌ى بڕيارى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: "ئێمه زۆر بهداخهوهين، بۆ بڕيارى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ئاسمانى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان".
H.B