كریستیانۆ به 3 وشه وه‌سفی كه‌سایه‌تی خۆی ده‌كات
كریستیانۆ: هه‌میشه ده‌مه‌وێت یارمه‌تی هه‌ژاره‌كان بده‌م و ئاسووده‌یان بكه‌م
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری Gio ئه‌م گفتووگۆیه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن.
ـ دوای 50 ساڵی دیكه ده‌ته‌وێت خه‌ڵك چۆن تۆیان بیربكه‌وێته‌وه؟
كریستیانۆ: وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌ك، ده‌مه‌وێت شوێنپێی خه‌ونه‌كانی من بكه‌ون، ئه‌و زه‌حمه‌تی و ده‌ستكه‌وتانه‌ی منیان بێته‌وه یاد، گرینگ‌ترین شت بۆ داهاتوو گرینگیدانه به كاری خێزانێم و هاوڕێیه‌كانم.
ـ ده‌توانیت به وشه‌یه‌ك پێناسه‌ی خۆت بكه‌یت؟
كریستیانۆ: نه‌خێر، چونكه ئه‌مه قورسه، زۆر وشه‌ی سه‌رنجڕاكێش له هزر و بیری من دایه، به‌ڵام من ئه‌م وشانه هه‌ڵده‌بژێرم (كامڵ، سه‌ركه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر).
ـ هه‌میشه به‌شداری له كاری خێرخوازی ده‌كه‌یت، ئه‌مه بۆ تۆ چی واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت؟
كریستیانۆ: ئه‌مه هیوایه‌تی منه، هه‌رچه‌نده ناتوانم ژیانی هه‌موو كه‌سێكی جیهان خۆشبكه‌م، به‌ڵام لانیكه‌م ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی له توانام دا بێت، یارمه‌تی هه‌ژاره‌كان بده‌م.
ـ چی شتێك وای لێ‌كردیت براند و ماركه‌ی CR7 دروست دروست بكه‌یت؟
كریستیانۆ: من هه‌میشه به‌دوای به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانم ده‌كه‌وم، به‌رده‌وام ده‌مه‌وێت له چه‌ندان بواری جیاواز سه‌ركه‌وتوو بم، ئه‌م كارانه‌ی من هێمایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی دیكه‌ش كاری زه‌حمه‌ت بكه‌ن و هه‌وڵی به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان بده‌ن.
ـ پشووه‌كانت به چی به‌سه‌ر ده‌به‌یت؟
كریستیانۆ: كاته‌كانم له‌گه‌ڵ خانهوادهكانم له‌گه‌ڵ (جۆرجینا)ـی هاوڕێم و براده‌ر و خێزانه‌كه‌م به‌سه‌ر به‌رم.
ـ ناوبانگی فشاری بۆ دروست نه‌كردوویت، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ت ده‌كه‌یت؟
كریستیانۆ: من ده‌زانم له هه‌ر شوێنێك بم، ده‌بێت به میهره‌بانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌م بكه‌م، كاتێك له شوێنێكی گشتی یان بۆ ناخواردنێكی ئێواره له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌ومه به‌ر زوومی كامیراكان، نیگه‌ران نابم، چونكه ده‌زانم خه‌ڵك منیان ده‌وێت.