حكوومەتی ھەرێم: راپۆرتی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان بێلایەن نییه
"ئاماژەی بە قوربانیانی هێزی پێشمەرگە نەکردووە"
K24 - ھەولێر
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان له حکوومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی راپۆرتى گرووپی قەیرانە نێودەڵەتییەکان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، راپۆرتەكەیان لەبارەی تێكشكاندنی داعش بێلایەن نییه و ئاماژەی بە قوربانیانی هێزی پێشمەرگە نەکردووە لە رووبەڕوو بوونەوەی داعش، لەكاتێكدا هەموو جیھان شایەدی قارەمانییەکانی پێشمەرگەن لە تێكشكاندنی داعش.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حكوومەتی ھەرێم لەبارەی راپۆرتی گرووپی قەیرانە نێودەڵەتییەکان كە رۆژی 20/2/2018 بەناوی (سەرکەوتن لە جەنگی داعش لە بەرژەوەندی عێراق لە سنجار) بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند: "لەم راپۆرتەدا بەبێ پشت بەستن بە بەڵگەی دروست چەندین تۆمەتی بێبنەمای بۆ هێزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروستکردووە وەك پشتگوێخستنی هاووڵاتیانی ئێزدی ناوچەکە، بێ ئەوەی ئاماژە بە پێشوازیکردنی حکوومەتی کوردستان لەو ئاوارانە بکات، کە لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا و مەخموور و دیالە و زوممار و چەند ناوچەیەکی دیکە ناچار بوون شوێنەکانی خۆیان جێبهێڵن و روو لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان بکەن و بەشی هەرەزۆریان کوردانی ئێزدی بوون".
ھەروەھا زێباری ئاماژەی بۆ هێرشی تیرۆیستانى داعش بۆ سەر کوردستان کردو دەڵێت: "دوای هێرشهكانی داعش بۆ دهشتی مووسڵ و داگیركردنی شهنگال له سهرهتای مانگی ئابی 2014 تهنیا ئێزیدییهكان نهبوونه ئامانجی تیرۆریستان، بهڵكو لهگهڵ ئهوان كریستیان و شهبهك و توركمانهكانی ناوچهكهش رووبهرووی جینۆساید و نههامهتی و كارهسات بوونهوه و بۆ رزگاركردنی ژیانیان ناچاربوون شوێنهكانی خۆیان جێهێشت و روویان له ههرێمی كوردستان كرد، بهڵام لهبهر تایبهتمهندیی ئێزیدییهكان هێرشهكان زیاتر بۆ له ناوبردنی ئهوان بوو. راستهوخۆ دوای كارهساتهكه حكوومهتی ههرێم پێشوازی كرد له ئاوارهكان و یارمهتیدانیانی به ئهركی خۆی زانی لهرووی دابینكردنی شوێنی حهواندنهوه و درووستكردنی كهمپ له ههولێر و دهۆك و سلێمانی بۆیان و دابینكردنی خۆراك و ئاوی خواردنهوه وخزمهتگوزاری وپێداویستییهكانی پهروهرده و خوێندن و تهندروستی بۆیان به هاوكاری وههماههنگی لهگهڵ نهتهوه یهكگرتووهكان و رێكخراوه نا حكومییهكانی ناوخۆ و دهرهوه".
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی ئەوەشی خستەڕوو: "بهپێی پلانێكی ستراتیژی به بهشداری گشت دامودهزگاكانی هاوكاری به پهلهی پێشكهش به ئاواره ئێزدییهكان كرد له گشت بوارهكان، چونكه ئێزدییهكان دووچاری هێرشی له ناكاوی داعش بوونهوه و تهنیا ژیانی خۆیان رزگار كرد تهنانهت بهشێكیان لهژێر دهستی داعش له ناوچه داگیركراوهكانیان مانهوه. سهبارهت به دابینكردنی ئاسایش و شوێنی حهوانهوه، لهگهڵ دهستپێكردنی هێرشی داعش، هێزی پێشمهرگهی كوردستان و ئاسایش رووبهرووی هێرشهكانی داعش بوونهوه بۆ رزگاركردنی ئێزیدییهكان وتوانیان زیاتر له 5 ھەزار كەس لهو ئێزدییانهی له چیای شنگال گهمارۆ درابوون رزگار بكهن و بیانگوازنهوه پارێزگاكانی كوردستان".
لە بارەی رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا دیندار زێباری گوتی: "هێرشەکانی داعش بۆ سەر شنگال و چەند ناوچەیەکی دیکەی پارێزگاری نەینەوا لە ناکاو بوو و بووە هۆی ئاوارە بوونی خەڵکی ئەم ناوچانە و بۆ ماوەیەکی لاسەنگی هێز بەلای تیرۆریستاندا شکایەوە، بەڵام سەرەڕای نەبوونی چەکی پێشکەوتوو لە دەست پێشمەرگە کە بە بەراورد بە چەکانەی داعش لە ئەنجامی شکستی سوپای عێراق دەستی کەوتبوو زۆر کۆن بوون، بەڵام هەر زوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانیی هێرشی تیرۆریستان رابگرێت و شایەدی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێشمەرگە بوو بە تاکە هێزی زەمینی کە بتوانێت دژی داعش بوەستێتەوە. بەپێی دوایین سەرژمێری ژمارەی قوربانیانی پێشمەرگە لە نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان لە شەڕی تیرۆردا گەیشتە ھەزار و 814 شەهید و 10 ھەزار و 725 بریندار، هەروەها 44 پێشمەرگەش بە دیل گیران".
دیندار زێباری دەڵێت: "تیرۆریستانی داعش بە دڕندەترین شێوازی دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی کەوتنە گیانی هاووڵاتیانی کوردستان بەتایبەتی لە پێڕەوانی ئایینی ئێزدی رووبەڕووی گەورەترین تاوان بوونەوە لەسەر دەستی تیرۆریستان کە خۆی لە کۆمەڵکوژی هەزارانیان دەبینێتەوە ئەمە جگە لە رفاندن و بێ سەروشوێنکردنی هەزارانی دیکە کە تا ئێستاش چارەنووسی بەشێکی زۆریان دیار نییە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم رووەوەش هەوڵەکانی خستە گەڕ بۆ ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە ئێزیدیانە. بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ژمارەی ئافرەتە رفێنردراوەکان بەم شێوەیە بووە: بەر لە هاتنی داعش ژمارەی ئێزیدییەکان لە عێراق نزیکەی 550 هەزار کەس بووە، لە ئەنجامی داگیرکردنی ناوچەکانیان لەلایەن داعشەوە نزیکەی 360 هەزاریان ئاوارە بوون و ھەزار و 293 یان شەهید بوون، ھەروەھا 6 ھەزار 417 هاووڵاتی کوردی ئێزدی رفێندراون لەوانە 3 ھەزار و 547 ئافرەت و 2 ھەزار و 870 پیاو بوون، لەلایەکی دیکەوە هەر لە ئەنجامی ئەم هێرشە دڕندەیەی تیرۆریستان 67 گۆڕی بە کۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاك تاکی ئێزیدییەکان دۆزراونەتەوە و 68 مەزارگە و شوێنی ئایینی خاپوور کراون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای هێرشەکانی داعش لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا بۆ دۆزینەوە و رزگار کردنی ئێزدییە رفێندراوەکان و و بە هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەت تا رۆژی 10/2/ 2018 ژمارەی ئێزیدییە رزگارکراوەکان 3 ھەزار و 263 بووە لەوانە ھەزار 148 ئافرەت و 336 پیاو و 929 کچ و 850 کوڕ رزگار کراون، ئەوانەی تائێستا رزگار نەکراون ژمارەیان 3 ھەزار و 154 کەسە لەوانە ھەزارو 471 ئافرەت و 683 پیاو کە لە دەست داعش ماون".
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیان: "ئەوەی تێبینی دەکرێت لەم راپۆرتەدا کە ئەو سەرچاوانەی گروپی قەیرانە نێودەڵەتییەکان جێگای گومانن و بێلایەن نین، چونکە بە هیچ شێوەیەکی ئاماژەی بە قوربانیانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەکردووە کە هەموو جیھان شایەدی قارەمانیەکانی پێشمەرگەن لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، هەروەها ئەو ئەرکە زۆرەی کە کەوتووەتە ئەستۆی حکوومەت لە پێشوازی کردن لە ئاوارەکان و دابینکردنی شوێنی حەوانەوە".
H.M