باری كەشوھەوای كوردستان
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

ھەروەھا كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، سبەی رۆژی ھەینی ئاسمانی باشووری كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت.
