شانده‌كه‌ی هه‌رێم كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌به‌نه لای مه‌رجه‌عه باڵاكانی شیعه
هادی عه‌لی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە نەجەف بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ نەجەف بە کوردستان24ی راگەیاند، لەگەڵ مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە نەجەف هەوڵمانداوە ستەمەکانی حکوومەتی عێراق بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بخەینەڕوو.
گوتیشی: "لە کۆبوونەوەماندا باسمان لە پارەی گەنمی جووتیاران و گەمارۆی ئاسمانی سەر هەرێمی کوردستان کردووە و داوامانکردووە حکومەتی عێراق دەستوور بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان جێبەجێبکات".
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی هادی عه‌لی، له میانی كۆبوونه‌وه‌یاندا، ئه‌و پرسانه‌ی سه‌ره‌وه خراونه‌ته‌ڕوو, به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكات.
ئه‌مڕۆ شاندێكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتنه شاری نه‌جه‌ف، كه له چه‌ندین په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه.