مباپێ تووشی هه‌مان پێكانی نێیمار بوو

به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ پاریس سانجێرمان دوورخرایه‌وه‌

شەوی رابردوو لە یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و مارسیلیا مباپێ نەیتوانی لە نیوەی دووەم بەشداریی بکات و بە گوتەی یۆنای ئێمری، راهێنەری پاریس سانجێرمان لە پشووی نێوان هەردوو گێم داوای کردووە بەشداریی نیوەی دووەم نەکات و لە قووڵەپێی هەستی بە ئازار کردووە و لە شوێنی مباپێ خاڤیێر پاستۆری بەشداریی یارییەکەی کردووە.

ئێمری هیوای خواست پێکانەکەی مباپێ سەخت نەبێت و تاکو ئێستا نازانرێت راددەی پێکانەکەی هێرشبەرە فڕەنسییەکە چەندە و ماوەی دوورخرانەوەی دیار نییە.

ئەم پێکانەی مباپێ لە کاتێکدایە پاریس سانجێرمان سێشەممەی داهاتوو لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ریال مەدرید دەکات و نێیمار بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت ئامادەی یارییەکە بێت و گومانیش دەکرێت مارکینهۆسی بەرگریکاری بڕازیلی یانەکەش بتوانێت بۆ ئەو یارییە ئامادە بێت.