پێكهاته‌ی سانجێرمان به‌بێ نێیمار بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا بوو
ئۆنای ئێمری بۆ ئه‌م یارییه گۆڕانكارییه‌كی زۆری كردووه
دوای ئه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه بێبه‌شبوو، پێشبینی كراوه ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری سانجێرمان بۆ یاری داهاتوو به‌م پێكهاته‌یه‌ی خواره‌وه یاری بكات.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه به‌شداریكردنی دی ماریا و دراكسله‌ر یه‌كلایی بۆته‌وه، له كاتێكدا له یاری چوونی پشتی به‌و دوو یاریزانه نه‌به‌ست.
گۆڵپارێز: ئاریولا
به‌رگریكاران: دانی ئالڤێس، ماركینۆس، تیاگۆ سیلڤا و یوری یرشیش
ناوه‌راستكاران: ڤیراتی، موتا، دراكسله‌ر
هێرشبه‌ران: مباپێ، كاڤانی و دی ماریا
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێته میوانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
