ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران: ده‌بێت هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رێى سۆمۆوه هه‌نارده بكات
داهاته‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ گهنجينهى ئيتيحادى
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له دانيشتنى ئه‌مڕۆيدا، كه تايبه‌ت بوو به پرسى بودجه‌ى گشتى، هه‌رێمى كوردستانى پابه‌ند كردووه، به هه‌نارده‌كردنى 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت به شێوه‌ى رۆژانه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان، رۆژانه 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رێى كۆمپانياى نه‌وتى سۆمۆوه ره‌وانه‌ى بازاره‌كانى جيهان بكات و داهاته‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ گهنجينهى ئيتيحادى.
ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بڕيارى بودجه‌ى گشتى له كاتێكدا بوو، نوێنه‌رانى فراكسيۆنه كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بايكۆتى دانيشتنه‌كه‌يان كرد.
سه‌رۆكى فراكسيۆنه كوردييه‌كان له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له هۆڵى كۆنگره ميدياييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌نجامياندا، رايانگه‌ياند، هيچ داواكارى و تێبينييهكهى كوتلهكانيان له پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتيحادى له‌به‌رچاو نهگيراوون.
په‌سندكردنى ئه‌و ماددهيهى پرۆژه‌كه دواى ئه‌وه دێت، رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له رێى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ توركيا رێككه‌وتوون.
له ميانى لێدوانى ههفتانهيدا، سێشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا گه‌يشتووينه‌ته رێككه‌وتن.
پێشتريش رۆژى 25ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان24، سه‌فين دزهيى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياند، حكومه‌تى هه‌رێم پێشنيازيكردووه، به‌غدا له رێگه‌ى سۆمۆوه نه‌وتى كه‌ركووك ره‌وانه‌ى توركيا بكات بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى عێراق زياد بێت.
سه‌فين دزهيى گوتيشى: "ئه‌و نه‌وته‌ى پێشتر هه‌رێم هه‌نارده‌ى ده‌كرد، ئێستا له ده‌ستى حكومه‌تى فيدراڵه. به‌شێكى كه 40 تا 50 هه‌زار به‌رميله به تانكه‌ر ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت. ئه‌وى ديكه‌ى ده‌خرێته‌وه ژێر خاك. واته حكومه‌تى عێراق سوودى لێ نابينێت. له برى ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و نه‌وته به بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى توركيا بكرێت. سۆمۆ خۆى سه‌رپه‌رشك بێت له فرۆشتنى. ئه‌و داهاته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ده‌بێته داهاتێكى زياتر بۆ عێراق و ئه‌گه‌ر بودجه‌ش په‌سند بكرێت و داهاتى عێراق زياتر بێت، بێگومان كورديش لێى سوودمه‌ند ده‌بێت".
ئ.ڕ