كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه ده‌ستیپێكرد
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌ن
K24- هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی "كۆمار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكوومه‌تی عێراق" بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی بودجه ده‌ستی پێكرد و، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دارایی‌ش له په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.
نێردراوی كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه له‌ماڵی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، حه‌یده‌ر عه‌بادیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداره.
پێشتریش، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 راگه‌یاند، "فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یاداشتێكیان پیشكه‌شی سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه و، بۆئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا بخاته روو و، له‌و یاداشته‌دا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه، به سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاندووه، جه‌ختیان كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر مافه داراییه‌كانی كورد له یاسای بودجه‌دا مسۆگه‌ر نه‌كرێن، تاكه چاره‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی یه‌كجارییه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق".
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق، به غیابی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق كه له 48 مادده پێكهاتووه، خسته به‌رنامه‌ی كار و، ده‌نگدان له‌سه‌ر 12 مادده‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه كرا، كه مادده‌ی نۆیه‌م تایبه‌ته به پشكی هه‌رێم و ده‌نگی له‌سه‌ردرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دواتر به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی غه‌یره كورد له‌به‌ر كاری تایبه‌تی خۆیان دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێهێشت، گرفت له نیسابی یاسایی درووست بوو و، دانیشتنه‌كه‌ش بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
H.B