له بنه‌سڵاوه دوو پێشمه‌رگه‌ى حزبى ديموكرات له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك بريندار بوون
برینداره‌كان یه‌كێكیان برینی سوكه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و ئه‌وی دیكه‌شیان هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه و ته‌ندروستی ناجێگیره
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان 2 پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران برینداربوون.
هه‌ردوو برینداره‌كه‌ش باوك و كوڕێكن به‌ناوه‌كانی سه‌ڵاح ڕه‌حمانى و سه‌باح ڕه‌حمانی، ته‌قینه‌وه‌كه وێڕای زیانی گیانی هاوكات زیانی مادییشی به هه‌ندێك له خانووه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه داوه، كه ڕووداوه‌كه‌ی تێدا روویداوه.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه پزيشكييهكانيش برینداره‌كان یه‌كێكیان برینی سوكه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و ئه‌وی دیكه‌شیان هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه و ته‌ندروستی ناجێگیره.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌س و كاری برینداره‌كانه‌وه رێگری له تیمی كوردستان24 كرا، كه دیمه‌نی رووداوه‌كه بگوازنه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری حزبی دیموكراتی ئێران له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه كارێكی تیرۆرستی بووه، به‌ڵام ناتوانن هیچ كه‌س و لایه‌نێك تاوانبار بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئهمنیيهكانهوه ته‌واو ده‌بن.

