له عه‌فرين هه‌شت سه‌ربازى ديكه‌ى توركيا كوژران
13ى ديكه بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا، رايگه‌ياند، له ئاكامى پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى دوێنێدا هه‌شت سه‌ربازى سوپاى توركيا كوژراوون و 13ى ديكه بريندار بوون.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا، بڵاويانكرده‌وه، سوپاى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانى رووبه‌ڕووى شه‌ڕى سه‌خت بوونه‌ته‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، برينداره‌كان به په‌له گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێويستيان بۆ بكرێت.
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا، دووپاتيشيكرده‌وه، ئه‌وان له هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر عه‌فرين به‌رده‌وام ده‌بن، تا ئامانجه‌كانيان به‌ديده‌هێنن.
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به پشتيوانى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى گرووپه ميليشياييه ئيسلامييه‌كان و سوپاى سوورياى ئازاد، هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه.
ئ.ر