دواى 55 رۆژ له مردنى كۆرپه‌كه‌ى له‌دايكبوو
ئافره‌تێكى پۆڵه‌ندى، دواى 55 رۆژ له مردنى، له رێى نه‌شته‌رگه‌رييه‌وه كۆرپه‌كه‌ى له‌دايكبوو.
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێكى پۆڵه‌ندى، دواى 55 رۆژ له مردنى، له رێى نه‌شته‌رگه‌رييه‌وه كۆرپه‌كه‌ى له‌دايكبوو.
تيمێكى پزيشكى له پۆڵه‌ندا توانيان به سه‌لامه‌تى ژيانى ئه‌و كۆرپه‌يه رزگار بكه‌ن، كه به هۆى له‌كاركه‌وتنى مێشكييه‌وه، 55 رۆژ له‌مه‌و به‌ر دايكى كۆچى دواييكردبوو.
ئه‌و ئافره‌ته، به هۆى بوونى لوويه‌كى پيسه‌وه له مێشكى، نه‌توانرابوو ژيانى رزگار بكرێت و به‌و هۆيه‌وه له رووى مێشكييه‌وه كۆچى دواييكردبوو.
تۆڕى دوێتچه‌ڤێله‌ى ئه‌ڵمانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، پزيشكه‌كان له رێگه‌ى ئامێره‌وه توانيبوويان درێژه به ژيانى ئه‌و ئافره‌ته بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كۆرپه‌كه‌ى به سه‌لامه‌تى رزگار بكرێت.
نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ى زانكۆى شارى فرۆسواڤى پۆڵه‌ندا ئه‌نجامدراوه و دواى له‌دايكبوونى كۆرپه‌كه، پزيشكه‌كان ئامێره‌كانيان له جه‌سته‌ى ئافره‌ته‌كه كرده‌وه و به‌و هۆيه‌وه به يه‌كجارى ماڵئاوايى له ژيان كرد.
باربرا كرولاك – ئوليجنيك، سه‌رۆكى به‌شى له‌دايكبوونى نه‌خۆشخانه‌كه، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى روويدا و ئه‌نجامدرا، كارێكى زۆر ده‌گمه‌ن بوو.
گوتيشى: "ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌نى 41 ساڵ بوو، مێشكى له‌كاركه‌وتبوو، به‌ڵام كه‌سوكارى زۆر پێداگربوون له‌سه‌ر رزگاركردنى ژيانى كۆرپه‌كه‌ى".
ئ.ڕ