زه‌وی چاوه‌ڕوانی گه‌رده‌لوولی موگناتیسییه
گه‌رده‌لووله‌كه له خۆره‌وه دێت
K24 - هه‌ولێر:
زانایانی بواری فه‌له‌كناسی رایانگه‌یاندووه، گه‌رده‌لوولێكی موگناتسی نزیكی گۆی زه‌وی ده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كه‌ن، 18ی ئه‌م مانگه بگاته به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌رگه موگناتسی خۆر، له ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات/ تاكو ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار، به شێوه‌یه‌كی جێگیر ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و زانایانه پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، گه‌رده‌لووله‌كه رۆژی 18ی ئادار بگاته زه‌وی، ئه‌مه‌ش به سێیه‌م گه‌رده‌لوولی موگناتسی داده‌نرێت، كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2018ه‌وه به‌ر گۆی زه‌وی كه‌وتووه.
دوو گه‌رده‌لووله‌كه‌ی دیكه‌ش، له رۆژانی 15ی كانوونی دووه‌م و 19ی شوبات به‌ر گۆی زه‌وی كه‌وتوون، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت، گه‌رده‌لوولی موگناتیسی داهاتوو، به‌هێزتر بێت.
هۆكاری ئه‌و گه‌رده‌لووله موگناتیسییه‌ش، كونه‌كانی سه‌ر به‌رگه موگناتیسی خۆرن و زانایانیش پێشبینی ناكه‌ن، هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌بێت.
سه‌رچاوه: RT
ا. م