ئه‌مه‌ریكا ناوه‌ڕۆكی كتێبخانه‌كه‌ی بن لادن بڵاوده‌كاته‌وه‌

بۆچی بن لادن سه‌رنجی له‌سه‌ر نووسه‌ره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بووه‌؟

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا CIA، لیستێك ناوونیشانی كتێبی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ كتێبخانه‌كه‌ی ئوسامه‌ بن لادن، به‌رپرسی یه‌كه‌می پێشووی رێكخراوی قاعیده‌ هه‌بوونه‌.

رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت"ی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیستی ناوونیشانی كتێبه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بن لادن خوێندوونه‌تییه‌وه‌، هه‌ندێك له‌ كتێبه‌كانیش، هی زانا و نووسه‌ری دیاری ئه‌مه‌ریكی، ناعوم چۆمسكی تێدایه‌، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا جووه‌، له‌گه‌ڵ كتێبی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی، كه‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ریزی كتێبه‌كان، كتێبی مایكل شۆیه‌ریش هه‌یه‌، كه‌ ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ بووه‌، به‌ شوێن بن لادندا گه‌ڕاون.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، شیكردنه‌وه‌ی بۆ ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كان كردووه‌ و كتێبه‌كانیشی نمایشكردووه‌ و به‌ هه‌ردوو شێوازی چاپكراو و ئه‌لیكترۆنیش به‌رده‌ستن.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، بن لادن گرنگی به‌ كتێبه‌كانی ئه‌و نووسه‌رانه‌ داوه‌، كه‌ ره‌خنه‌یان له‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا گرتووه‌، وه‌كو چۆمسكی و پالاست، سه‌رنجیشی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و كتێبانه‌ی له‌ باره‌ی پرسه‌ گه‌رمه‌كانی سیاسه‌تن، له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له‌ باره‌ی بیردۆزی پیلانگێڕی نووسیویانه‌.

ئوسامه‌ بن لادن، به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ بوو و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌ به‌رپرسیاری یه‌كه‌می رووداوی 11ی سێپتێمبه‌ر و ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو تاوه‌ره‌ بازرگانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت و له‌ ساڵی 2011 له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ پاكستان كوژرا.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش، لیستی ناوی ئه‌و كتێبانه‌یه‌ كه‌ له‌ كتێبخانه‌كه‌ی بن لادن هه‌بوونه‌:

 

Handbook of International Law - Anthony Aust

Civil Democratic Islam: Partners, Resources, and Strategies - Cheryl Benard

Killing Hope: US Military and CIA Interventions since World War II - William Blum

Rogue State: A Guide to the World’s Only Superpower - William Blum

Necessary Illusions: Thought Control in Democratic Societies - Noam Chomsky

Fortifying Pakistan: The Role of US Internal Security -Assistance (only the book’s introduction) - Christine Fair d eter Chalk

Hegemony or Survival: America’s Quest for Global Dominance - Noam Chomsky

America’s 'War on Terrorism' - Michel Chossudovsky

Conspirators’ Hierarchy: The Committee of 300 - John Coleman

New Political Religions, or Analysis of Modern Terrorism - Barry Cooper

Guerilla Air Defense: Antiaircraft Weapons and Techniques for Guerilla Forces - James Crabtree

New Pearl Harbor: Disturbing Questions about the Bush Administration and 9/11 - David Ray Griffin

Christianity and Islam in Spain 756–1031 AD - CR Haines

The Secret Teachings of All Ages - Manly Hall

Black Box Voting, Ballot Tampering in the 21st Century - Bev Harris

The US and Vietnam 1787–1941 - Robert Hopkins Miller

Military Intelligence Blunders - John Hughes-Wilson

A Brief Guide to Understanding Islam - IA Ibrahim

International Relations Theory and the Asia-Pacific - John Ikenberry and Michael Mastandano

The Rise and Fall of the Great Powers - Paul Kennedy

In Pursuit of Allah’s Pleasure - Asim Abdul Maajid, Esaam-udDeen and Dr Naahah Ibrahim

The 2030 Spike - Colin Mason

America’s Strategic Blunders- Willard Matthias

Secrets of the Federal Reserve - Eustace Mullins

Unfinished Business, US Overseas Military Presence in the 21st Century - Michael O’Hanlon

Confessions of an Economic Hit Man - John Perkins

The Best Democracy Money Can Buy - Greg Palast

Bounding the Global War on Terror - Jeffrey Record

Al-Qaeda’s Online Media Strategies: From Abu Reuter to Irhabi 007 - Hanna Rogan

Crossing the Rubicon - Michael Ruppert

Imperial Hubris- Michael Scheuer

Checking Iran’s Nuclear Ambitions - Henry Sokolski and Patrick Clawson

The Taking of America 1-2-3 - Richard Sprague

Bloodlines of the Illuminati - Fritz Springmeier

The Best Enemy Money Can Buy - Anthony Sutton

Oxford History of Modern War - Charles Townsend

Obama’s Wars - Bob Woodward