هاووڵاتییانی كه‌ركووك: بارودۆخی ئه‌منی لە ژێر کۆنترۆڵ دەرچووە
"گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه باشترین چاره‌سه‌ره"
K24 - كه‌ركووك:
بارودۆخی ئەمنی کەرکووک وەک هاووڵاتیانی دەڵێن, لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکان دەرچووە و شارەکەیان لە ژێر هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکاندایە.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش هۆشداری تێکچوونی زیاتری باروودۆخی کەرکووک دەدات، گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایشیش بۆ شارەکە بە باشترین چارەسەر دەزانرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی باروودۆخی ئەمنی.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی شاره‌كه له لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به چاوساغی چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری ناو حزبێكی سیاسی، بارودۆخی ئه‌منی شاره‌كه ناجێگیره و تا ئێستاش نه‌توانراوه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ماوه‌یه‌كیشه چه‌كدارانی داعش، له دهوروپهری پارێزگاكه، ده‌ستییان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و چه‌ند جارێكیش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵه‌كانی پاسه‌وانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان.