پوتین مووشەكە مەترسیدارەكە ئاشكرا دەكات
هیچ سیسته‌مێكی به‌رگری موشه‌كی ناتوانێت به‌ره‌نگاری بێته‌وه
K24 - مۆسكۆ
ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا، له كاتی پێشكه‌شكردنی په‌یامی ساڵانه‌ی خۆیدا، كه سه‌رجه‌م به‌رپرسانی فیدراڵی رووسیا ئاماده‌بوون، نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی چه‌ك و موشه‌كی كیشوهربڕی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی به ناوی (سهڕمات) خسته‌روو، كه هیچ سیسته‌مێكی به‌رگری موشه‌كی ناتوانێت به‌ره‌نگاری بێته‌وه، له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24 دا، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی رووسیا رایدەگەیەنێت كه په‌یامه‌كه‌ی پوتین بۆ ئه‌مریكا بووە.
ئه‌لێكسی پوشكۆڤ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی رووسیا بە كوردستان24 راگەیاند: "كاتێك به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، رووسیا دووژمنه و دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه و پێویسته بوه‌ستێندرێت، ئایا ئه‌مه ئاماده‌كاری نییه بۆ شه‌ڕ؟ كاتێك ئه‌وان به‌رهه‌م و چه‌كه ئهتۆمهكانیان پیشانده‌ده‌ن، ئایا ئه‌مه ئاماده‌كاری نییه بۆ شهر؟ كاتێك ئه‌وان سیسته‌می خۆیان له پۆڵشۆ و رۆمانیا و ئاوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری رووسیا په‌ره‌پێده‌ده‌ن، ئایا ئه‌مه ئاماده‌كاری نیه بۆ شهر؟ به‌ڵێ ئه‌مانه هه‌موو ئاماده‌كاریین بۆ شه‌ڕ، ئه‌مڕۆ ئاماده‌كاری و وه‌ڵامی ئێمه بۆ ههرجهنگێك نیشاندرا، ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی ئێمه بۆ شه‌ڕ نییه، به‌ڵكو بۆ كۆتایی پێهێنانی جه‌نگه".
بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، رۆژ دوای رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و واشنتن ده‌باته قۆناغی هه‌ستیارتره‌وه، شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیش پێی وایه ئه‌مریكا و ناتۆ سه‌رقاڵی گه‌مه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن.
كەنستهنتین سیڤكۆڤ، ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی رووسیا بە كوردستان24 گوت: "نزیك كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ناتۆ له سنووره‌كانمان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆسه‌ر رووسیا، نابێت ئه‌وه له بیر بكرێت كه له باڵتیك تا سانت پیته‌ربورگ 300 كیلۆمه‌تره، له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی سهركهوتنیشاندا، ئه‌م هێزانه له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ده‌توانن بگه‌نه سانت پیته‌ربورگ، وه ئێمه ده‌زانین كه ئه‌مریكا و ناتۆ مه‌به‌ستیان لێدانی رووسیایه، له هه‌مووی گرنگتر به‌راورد كردنی هێزی سه‌ربازی نێوان ئه‌مریكا و رووسیایه ، كه ئه‌مریكا و ناتۆ له هه‌ندێ رووه‌وه توانایان زیاتره، هه‌ربۆیه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی هێرشی ئه‌مریكا و رۆژئاوا بۆ سه‌ر رووسیا، بێگومان رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارده‌هێنێت و یه‌كه‌م گورزشی لێدانه له بنكه ئه‌تۆمیه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكەی ئه‌وروپا و خاپوركردنیانه".
ململانێكانی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا تادێ زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، پسپۆرانی سه‌ربازی له مۆسكۆ، ئاماژە بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر رووسیا، وه‌ڵامی مۆسكۆ وێرانكه‌ر ده‌بێت.
H.M