باشترین راهێنه‌ر و یاریزانی مانگی رابردووی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا

كوردستان24 به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێك باشترینه‌كانی مانگانه‌ی خولی نایاب ده‌ستنیشان ده‌كات

كوردستان24 به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێك مانگانه‌ باشترین پێكهاته‌، یاریزان و راهێنه‌ری خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات.

 دوای تێپه‌ڕبوونی 5 گه‌ڕ، دڵشاد مه‌عرووف راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن به‌ باشترین راهێنه‌ری مانگی رابردووی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا، به‌وپێیه‌ی له‌ كۆی 5 یاری، 3 سه‌ركه‌وتن، شكستێك و یه‌كسانبوونێكی تۆمار كرد و به‌ 10 له‌ دوایین یاری له‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌وه‌ بۆ خانه‌ی دووه‌می دابه‌زی.

تیاگۆ ئامارال، هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی زێره‌ڤانی به‌ باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خوله‌كه‌ ده‌ستنیشان كرا، به‌وپێیه‌ی له‌ كۆی 4 یاری، 2 گۆڵ و ئاسیستێكی تۆمار كرد.

ئاماره‌كانی مانگی رابردووی دڵشاد مه‌عرووف راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن
ئاماره‌كانی مانگی رابردووی دڵشاد مه‌عرووف راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن
ئاماره‌كانی مانگی رابردووی تیاگۆ ئامارال هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی زێره‌ڤانی
ئاماره‌كانی مانگی رابردووی تیاگۆ ئامارال هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی زێره‌ڤانی