باشترین راهێنه‌ر و یاریزانی مانگی رابردووی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا
كوردستان24 به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێك باشترینه‌كانی مانگانه‌ی خولی نایاب ده‌ستنیشان ده‌كات
كوردستان24 به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێك مانگانه باشترین پێكهاته، یاریزان و راهێنه‌ری خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات.
دوای تێپه‌ڕبوونی 5 گه‌ڕ، دڵشاد مه‌عرووف راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن به باشترین راهێنه‌ری مانگی رابردووی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا، به‌وپێیه‌ی له كۆی 5 یاری، 3 سه‌ركه‌وتن، شكستێك و یه‌كسانبوونێكی تۆمار كرد و به 10 له دوایین یاری له پێشه‌نگی خوله‌كه‌وه بۆ خانه‌ی دووه‌می دابه‌زی.
تیاگۆ ئامارال، هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی زێره‌ڤانی به باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خوله‌كه ده‌ستنیشان كرا، به‌وپێیه‌ی له كۆی 4 یاری، 2 گۆڵ و ئاسیستێكی تۆمار كرد.

