ماراسۆنی هیوا بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوەچوو
کۆمەک بۆ تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە کۆکرایەوە
له هه‌ولێر بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 ماراسۆنی هیوا بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌چوو.
ماراسۆنی هیوا ئومێدێك بۆ ژیان له هه‌ولێر به به‌شداری نزیكه‌ی پێنج سه‌د كه‌س له چین و توێژه جیاجیاكان له شه‌قامی كه‌ركووك بۆ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی به‌ڕێوه‌چوو كه مه‌ودای راكردنهكه بۆ ماوه‌ی سێ كیلۆمه‌تر بوو، له نێوان به‌شداربووانیش سەركونسوڵی چه‌ند وڵاتێك له نێوانیاندا كونسوڵی ژاپۆن به‌شداری راكردنهكهیان كرد.
ماراسۆنی هیوا له‌لایه‌ن رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن رێكخرا و كوردستان24یش سپۆنسه‌ری پێشبركێیه‌كه بوو، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌و راكردنه به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و داهاتی راكردنهكهش بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه ته‌رخان ده‌كرێت.