ئەگەری بارانبارین ھەیە
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
كەشناسی ھەرێمی كوردستان رایدەگەنێت، لە ئەنجامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست، ئەگەری نمە باران لە ھەندێك ناوچەی كوردستان ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمانی شارەكانی باشووری كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی نمە باران دەبارێت.
