سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا: نێیمار ده‌چێته ریال مه‌درید
"نێیمار ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا و درێسی ریال مه‌درید ده‌پۆشێت"
خوان لاپۆرتا، سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ماركادا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیمار له یانه‌ی پاریس سانجێرمان نامێنێته‌وه و له ده‌رگه‌ی ریال مه‌دریده‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا.
لاپۆرتا ماوه‌ی 7 ساڵ له نێوان ساڵانی 2003 تا 2010 سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا بووه و ده‌ڵێت: نێیمار ده‌یه‌وێت تۆپی زێرین بباته‌وه، به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه‌شی له یانه‌ی سانجێرمان ئه‌سته‌مه، بۆیه دڵنیام له رێگه‌ی پۆشینی درێسی ریال مه‌درید پلانی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین داڕشتبێت.
نێیمار داسیلڤای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، دوای ئه‌نجامدانی 186 یاری و تۆماركردنی 105 گۆڵ، له هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان و له 30 یاری، 29 گۆڵ و 19 ئاسیستی هه‌بووه، 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بووه و تا 3 مانگی دیكه له یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
