جه‌عفه‌ر ئیمینكی: كشانه‌وه‌ی كورد له‌ به‌غدا باشترین چاره‌سه‌ره‌

"دانووستان و هه‌ڵبژاردن و هیچ شتێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ عێراق كه‌ڵكی نییه‌"

K24 - هه‌ولێر:

جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ نه‌جه‌ف و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و مه‌رجه‌عه‌ باڵاكانی شیعه‌ی عێراق، به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، باشترین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌ عێراق، كشانه‌وه‌ی كورده‌ له‌ ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گووتیشی، دانووستان و هه‌ڵبژاردن و هیچ شتێكی دیكه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عێراق كه‌ڵكی نییه‌، بۆیه‌ كاتی ئه‌وه‌‌ هاتووه‌ كورد بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی بدات.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كان له‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گووتیشی، ئه‌و یاسایه‌ پێویستی به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24یش، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایه‌كه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای چاكسازی.

 

ا. م