به‌رپرسانی سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌ی ریال مه‌ترسییان له زوڵمی ناوبژیوان هه‌یه
داوای ناوبژیوانێكی دادپه‌روه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه‌ی پاریس و ریال ده‌كه‌ن
به‌رپرسێكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید داوای ناوبژیوانێكی دادپه‌روه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێن: ئێمه مه‌ترسیمان له زوڵمی ناوبژیوان هه‌یه، پێویسته ناوبژیوانێك یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ببات كه له ئاست و گه‌وره‌یی هه‌ردوو یانه‌كه بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4 مارسی 2018، ئه‌نتێرۆ هێنریك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا نیگه‌رانی له ناوبژیوانی یاری چوونی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌ربڕی و گوتی: ئێمه یارییه‌كی باشمان پێشكه‌ش كرد و به گۆڵیش پێشكه‌وتین، به‌ڵام جیانلوكا رۆكی ناوبژیوان لێدانێكی پێناڵتی گووماناوی بۆ ریال مه‌درید هه‌ژمار كرد، به‌هۆیه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه له پاریس به‌ڕێوه بچێت، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه (فلیكس بریچ)ـی ئه‌ڵمانی ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌نتێرۆ هێنریك له باره‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه گوتی: ئێمه ترسمان له هه‌ڵه و بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان هه‌یه و هیوادارین نه‌بینه قوربانی ده‌ستی ناوبژیوانان.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له ریال مه‌درید، به‌رپرسه‌كه‌ی سانجێرمان گوتی: به‌دڵنیاییه‌وه توانا‌مان هه‌یه له ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه پێویستی به بردنه‌وه به جیاوازی 2 گۆڵ هه‌یه، به‌وپێیه‌ی له یاری چوون یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (3 ـ 1) دۆڕاند بوو.
