بازرگانانى عه‌ره‌ب: عه‌بادى جدى نييه له كردنه‌وه‌ى رێگه بازرگانييه‌كانى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان
زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری به بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق گه‌یاندووه
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێشخه‌ریكردووه و رێگاكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا عێراق هیچ هه‌نگاوێكی جدی هه‌ڵنه‌گرتووه و زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری به بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق گه‌یاندووه، بازرگانه عه‌ره‌به‌كانیش ئۆباڵی ئه‌و زیانه ئابوورییانه، ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی بازرگانی نادات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رۆژى 2ى ئه‌م مانگه دواى كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ولێر- كه‌ركووك، له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه، میعه‌ن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان و به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرایكرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له دیوی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیش رێگای كه‌ركووك - هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، كه به شاڕێى بازرگانى و هاتووچۆى نێوان پارێزگاكانى عێراق و هه‌ولێر ده‌ناسرێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، میعه‌ن سه‌عدی گوتی، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دیوی خۆیانه‌وه به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركووك - هه‌ولێریان لابردووه، رێگاكه‌یان كردووه‌ته‌وه".
گوتیشی، "ئێمه چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی ناحیه‌ی پردێ ده‌كه‌ین، دواتر راسته‌وخۆ ئێمه‌ش رێگاكه ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌عدی گوتیشی: "هه‌ماهه‌نگیمان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا هه‌یه، له‌كاتی كردنه‌وه‌یدا له‌دیوی خۆمان پاراستنی ئاسایشی رێگاكه له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌یه، له دیوی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وان ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی رێگاكه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند شاهێدحاڵێك باسی ئه‌وه‌یانكردووه، تائێستا هێزه عێراقییه‌كان گرنگییان به‌و بڕیاره‌ی هه‌ولێر نه‌داوه، بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه، وه‌ك ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن، پێناچێت هێزه عێراقییه‌كان نیازی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌یان هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، رێگری له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ له كه‌ركووكه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی پردێ ـه‌وه چه‌ندین جار هه‌وڵیاندا، هێرش بكه‌نه سه‌ر سنووری شاری هه‌ولێر، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه شكستیان پێهێندرا، له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كاندا پرده‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه زیانی پێگه‌یشت، له‌و كاته‌وه تائێستا رێگای نێوان كه‌ركووك - هه‌ولێر به‌داخراوی ماوه‌ته‌وه.
ئ.ر