به ڤێدیۆ.. دوای لێدانه راسته‌وخۆیه‌كه‌ی مێسی چی روویدا؟
مێسی به تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه هه‌موو شتێكی یه‌كلایی كرده‌وه
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به تۆماركردنی گۆڵێك له گێمی یه‌كه‌م له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له كاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یانده 600 گۆڵ، 539 گۆڵی له‌گه‌ڵ بارسا كردووه و 61 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا تۆمار كردووه.
لیۆنێل مێسی له خوله‌كی 26 له دژی ئاتڵێتیكۆ به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی كرد، ئه‌مه‌ش گۆڵی ژماره 100ـی بارسێلۆنا بوو له وه‌رزی 2017 ـ 2018.
لیۆنێل مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به لێدانی راسته‌وخۆ له لالیگا گه‌یانده 24 گۆڵ، هه‌ڵبه‌ت گۆڵی ژماره 24ـی بوو له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.