به ڤیدیۆ.. پادشای لالیگا به هیچ یانه‌یه‌ك ناوه‌ستێت
بارسێلۆنا له شكاندنی شكۆی یانه مه‌دریدییه‌كان به‌رده‌وامه
له گه‌ڕی 27ـه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو به تاكه گۆڵێكی لیۆنێل مێسی شكستی به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هێنا.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به تۆماركردنی گۆڵێك له گێمی یه‌كه‌م له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له كاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یانده 600 گۆڵ، 539 گۆڵی له‌گه‌ڵ بارسا كردووه و 61 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا تۆمار كردووه.
لیۆنێل مێسی له خوله‌كی 26 له دژی ئاتڵێتیكۆ به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی كرد، ئه‌مه‌ش گۆڵی ژماره 100ـی بارسێلۆنا بوو له وه‌رزی 2017 ـ 2018.
لیۆنێل مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به لێدانی راسته‌وخۆ له لالیگا گه‌یانده 24 گۆڵ، هه‌ڵبه‌ت گۆڵی ژماره 24ـی بوو له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا و تاكه یاریزانیشه به درێژایی مێژوو زۆرترینجار تۆڕی یانه مه‌دریدییه‌كانی هه‌ژاندووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به 69 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه پته‌وتر كرد و به جیاوازی 8 خاڵ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆی دووه‌م دووركه‌وته‌وه.