له ويلايه‌تێكى هيندستان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌كدا گه‌نجان ناچار به هاوسه‌رگيرى ده‌كه‌ن
ناچاركردنيانه به هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئافره‌تانێك كه ره‌نگه له ژيانياندا چاويان پێيان نه‌كه‌وتبێت
K24 – هه‌ولێر:
له باتنا، پايته‌ختى ويلايه‌تى بيهارى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى هيندستان، ديارده‌يه‌كى سه‌ير له رێوڕه‌سمه‌كانى هاوسه‌رگيريدا هه‌يه، ئه‌ويش رفاندنى گه‌نجان و ناچاركردنيانه به هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئافره‌تانێك كه ره‌نگه له ژيانياندا چاويان پێيان نه‌كه‌وتبێت.
كه‌سوكارى ئافره‌ته‌كه راسته‌وخۆ خۆيان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ياخود خه‌ڵكانێك به‌كرێ ده‌گرن، كه‌سێكى دياريكراويان بۆ بڕفێنێت و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچارى ده‌كه‌ن هاوسه‌رگيرى بكات.
يه‌كێك له قوربانييه‌كانى ئه‌و ديارده‌يه، فينۆد كۆمار، ئه‌ندازيارى ته‌مه‌ن 29 ساڵه.
كۆمار له سه‌ره‌تاى ديسێمبه‌رى رابردوودا، به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيرى هاوڕێيه‌كى له ويلايه‌تى چهار خانده‌وه سه‌ردانى باتناى كردووه. له‌وێ رووبه‌ڕووى رفاندن بووه‌ته‌وه و ناچار كراوه، هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى 40 ساڵيدا بكات.
چيرۆكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ى له مانگى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017دا باوكى كۆمار نه‌خۆش ده‌بێت، پياوێك به ناوى سورندر، خۆى وه‌ك هاوڕێى خێزانه‌كه‌يان ده‌ناسێنێت و دواى ئه‌وه‌ى باوكى كۆمارى كۆچى دوايى ده‌كات، سورندر، ده‌ستبه‌ردارى كۆمار نابێت.
كاتێك له كۆتايى 2017 كۆمار ده‌يه‌وێت سه‌ردانى ئاهه‌نگى هاوڕێكه‌ى بكات، سورندر بانگهێشتى ده‌كات بۆ چاى خواردنه‌وه.
له‌و ميانه‌يه‌دا، سورندر و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانى په‌لامارى كۆمار ده‌ده‌ن و مۆبايلى لێ وه‌رده‌گرن و دواى به‌ندكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانى، كۆمار ده‌ڵێت: چيت لێم ده‌وێت، سورندريش وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ده‌بێت خوشكه‌كه‌م بخوازيت.
كۆمار گوتيشى: رفێنه‌ره‌كان چه‌كيان پێ بوو، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنيان لێده‌كردم ئه‌گه‌ر داواكه‌يان جێبه‌جێ نه‌كه‌م.
كۆمار يه‌كێكه له‌و 3400 ساڵى رابردوو له ناوچه‌ى بيهارى هه‌ژارنشين، كه ژماره‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى 100 مليۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت، رفێنراوون و به زۆره‌ملێ هاوسه‌رگيريان پێكراوه.
هێشتا پۆليس نه‌يتوانيوه ئامارێكى درووست له باره‌ى ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى ئه‌و ديارده‌يه ئاماده بكات.
سه‌رۆكى رێكخراوى (كۆشش)ى خێرخوازى كه له ناوچه‌كه كار ده‌كات، ده‌ڵێت: له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا كێشه‌يه‌ك روويدا، جوتياره‌كان منداڵه‌كانيان ده‌نارده قوتابخانه و فێرى خوێنده‌وارى بوون و گه‌يشتنه پله و كارى خۆيان و خواست له‌سه‌ريان زۆربوو بۆ هاوسه‌رگيرى. ئه‌و كاته‌ش ماڵى زاوا پێويست بوو پاره‌يه‌كى زۆر بدات بۆ رازيكردنى ماڵى بووك. به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و ديارده‌يه، به‌ڵام هێشتا ماوه و له‌ناو نه‌چووه. ئه‌م رفاندنه‌ى گه‌نجان و ناچاركردنيان به هاوسه‌رگيرى هاوشێوه‌ى ئه‌و ديارده‌يه‌ى هه‌شتاكانه.
خێزان له ناو هيندستانييه‌كاندا پێگه‌يه‌كى گرنگى هه‌يه. باوان هه‌ميشه له خه‌مى كچه‌كانياندان. ئه‌وان هه‌ندێكجار بانده‌كانى مافيا به‌كرێ ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى زاوايان بۆ بڕفێنن. هه‌ندێكجار خۆيان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و به زه‌برى چه‌ك، كچه‌كانيان له پياوان ماره ده‌كه‌ن. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا هاوسه‌رگيرى به پيرۆز سه‌ير ده‌كرێت و جيابوونه‌وه‌ش زۆر سه‌خته.
كۆمار له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا كه له يوتيوب بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌گريێيت، ئه‌و كاته‌ى ده‌وروبه‌رى رازاوه‌ته‌وه و ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه‌يه‌تى. هيچ ئاماژه‌يه‌كى خۆشحاڵى به رووخسارى خۆى و بووكه‌كه‌يه‌وه نابينرێت و قسه‌ش له‌گه‌ڵ يه‌ك ناكه‌ن و كۆمار بووكه‌كه‌ى به "گامێش" ناو ده‌بات.
سه‌باره‌ت به شه‌وى هاوسه‌رگيرييه‌كه‌ى، كۆمار باسى ئه‌وه ده‌كات، كه به‌ندكراوه. دواتر خوشكێكى بانگ كردووه و ئه‌ويش گومانى له هاوسه‌رگيرييه‌كه هه‌بووه و پۆليسى بانگ كردووه. به‌ڵام پۆليس هاوسۆزى رفێنه‌ره‌كانى بوونه.
كۆمار ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و باسكردنى له كه‌ناڵێكى ناوخۆيى، پۆليس دووباره هاتوون و رزگاريان كردووه.
دواى ئه‌وه كۆمار رايكردووه و هيچ به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى هاوسه‌رگيرى نييه، بيبه‌ستێته‌وه به ئافره‌ته‌كه‌وه. هێشتا رفێنه‌ره‌كانى رووبه‌ڕووى دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه. هێشتا سورينده‌ر په‌يوه‌ندى به كۆماره‌وه ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌كات.
سه‌رچاوه: ئه‌هرام
ئ.ڕ