براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری 2018

ئەو شتانەی تا ئێستا لەسەر خەڵاتی ئۆسکار نەتزانیەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئاداری 2018 90ەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار بەڕێوەچوو و تێیدا 22 خەڵاتی سەرەکی و چەند خەڵاتێکی دیكە دابەشکران.

لەو ئاهەنگەدا باشترینەکان لە فیلم، دەرهێنەر، پاڵەوانی سەرەکی، پاڵەوانی دووەمی و سیناریۆی فیلم و چەندین بواری دیكە دیاریکران و لە نێویاندا فیلمی the shape of water پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، بەوەرگرتنی چوار خەڵاتی ئۆسکار، لە دوای ئەو فیلمی Dunkirk بووە دووەم کە سێ خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت.

ساڵی پار 2017 فیلمی La La Land بە بردنەوەی شەش خەڵاتی ئۆسکار پلەی یەکەمی بەدەست هێنابوو.

فیلمی the shape of water وەک باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین موزیک، دیزاینی بەرهەم، هەر چوار خەڵاتەکەی وەرگرت.

فیلمی Dunkirk وەک باشترین فیلم ئێدیتینگ، مۆنتاژی دەنگ، میکس کردنی دەنگ، هەر سێ خەڵاتەکەی وەرگرت.

لیستی براوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2018 بەم شێوەیە بوو:

- باشترین فیلم The Shape of Water

- باشترین دەرهێنەر Guillermo del Toro لە فیلمی The Shape of Water

- پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی(پیاوان) Gary Oldman لە فیلمی Darkest Hour

- پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی(خانمان) Frances McDormand لە فیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri

- پاڵەوانی دووەم(پیاوان) Sam Rockwell لە فیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri

- پاڵەوانی دووەم(خانمان) Allison Janney لە فیلمی I, Tonya

- سیناریۆی فیلم Get Out

- سیناریۆی وه‌رگیراو Call Me by Your Name

- فیلمی زمانی بیانی A Fantastic Woman

- فیلمی ئەنیمەیشن Coco

- ئیفێکت Blade Runner 2049

- فیلم ئێدیتینگ Dunkirk

- کورتە فیلمی ئەنیمەیشن Dear Basketball

- کورتە فیلمی راستەوخۆ The Silent Child

- کورتە فیلمی دۆکۆمێنتاری Heaven Is a Traffic Jam on the 405

- باشترین موزیک The Shape of Water

- باشترین گۆرانی Song: “Remember Me” from “Coco”

- دیزاینی بەرهەم The Shape of Water

- تۆماری سینەمایی Blade Runner 2049

- دیزاینی جلوبەرگ Phantom Thread

- مایکاپ و ستایلی قژ Darkest Hour

- تایبەتمەندی دۆکۆمێنتاری Icarus

- ئێدیتینگی دەنگ Dunkirk

- میکس کردنی دەنگ Dunkirk

خەڵاتی ئۆسکار؛ ئەو خەڵاتە سینەماییە ئەمەریکییەیە کە ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمەریکییەوە ئامادە دەکرێت، بۆ دیاریکردنی باشترینەکانی بواری فیلم، کە لەلایەن ئەندامانی ئەکادیمیاکەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت.

شێوەی خەڵاتەکە بریتییە لە پیاوێك شمشێرێکی بەدەستەوەیە و لەسەر شریتێکی فیلم وەستاوە، پێکهاتەکەی بریتانیۆمە و درێژییەکەی 34 سه‌نتیمه‌تر و كێشه‌كه‌ی 3.85 كیلۆگرامە.

لەکاتی هەڵبژاردنی باشترینەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار، یاسایەکی تایبەتی ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمەری هەیە، کە بریتییە لەوەیە ئەندامانی هەر لیستێک دەبێت تەنیا دەنگ بە ئەندامی ئەو لیستە بدەن کە خۆیان تیایدا بەشدارن، بۆ نموونە: دەرهێنەرەکان تەنیا دەتوانن دەنگ بە دەرهێنەرەکان بدەن، ئەکترەکانیش تەنیا بە ئەکتەرەکان.

ئەگەرچی ئەم خەڵاتەکانی؛ باشترین فیلمی بیانی، باشترین فیلمی ئەنیمەیشن و دۆکیومێنتاری، ناگرێتەوە.

 

بۆ یەکەم جار دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار لە 16ی ئایاری 1929دا لە هۆتێل هۆڵیوود ڕۆسڤێڵت دەستیپێکرد. تیایدا 15 خەڵات بەسەر هونەرمەند، دەرهێنەر و ئەو فیلمانەی لە ماوەی ساڵانی 1927-1928دا ئامادەکرابوون، دابەش کرا.

براوەی یەکەم خەڵاتی ئۆسکار:

ئەکتەر Emil Jannings بووە یەکەم کەس کە خەڵاتی ئۆسکاری پاڵەوانی یەکەمی(پیاوان)ی پێ درا، ئەمەش بەهۆی بەشداری لە دوو فیلم بە ناوەکانی The Last Command (1928) و The Way of All Flesh (1927) کە لە هەردوکیاندا رۆڵی پاڵەوانی سەرەکی گێڕاوە.

براوەی زۆرترین خەڵاتی ئۆسکار:

فیلمەکانی؛ The Lord of the Rings ، Titanic ، Ben-Hur هەریەکە بوونەتە خاوەنی 11 خەڵاتی ئۆسکار و لە پلەی یەکەم دێن.

دوای ئەوانە، فیلمی West Side Story بە 10 خەڵات پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەی بەدەست هێناوە.

لەدوای ئەوانیش فیلمەکانی؛ The English Patient ، The Last Emperor ، Gigi هەریەکە بوونەتە خاوەنی 9 خەڵاتی ئۆسکار و لە پلەی سێیەم دێن.

سەرچاوەکان:

oscar.go , wikipedia , imdb , skynews , nytimes , vox , theverge.

 م.ع

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/04c3c027-681f-4fa0-bcd7-e9c8fa7e3422/030418EGR.ism/manifest