هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: با له‌سه‌ر بنه‌ماى پهيامهكهى سه‌رۆك بارزانى هه‌موو لايه‌نه‌كان بگه‌ينه رێككه‌وتن
به‌عس نانى ده‌دا، به‌ڵام ئه‌مانه ئێستا هه‌م شه‌ڕت پێ ده‌فرۆشن و هه‌م هێرشت ده‌كه‌نه سه‌ر، هه‌ميش دهيهيانهوێت له برسان خه‌ڵك بكوژێت
K24 – هه‌ولێر:
هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، "دواى 27 ساڵ له راپه‌ڕين، هێشتا عه‌قڵيه‌تى حوكمڕانى له به‌غدا هيچ گۆڕانكارييه‌كى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و ئێستا نه‌ك ته‌نيا كوشتن، به‌ڵكو برسيى كوژيشمان ده‌كه‌ن".
گوتيشى: "له سه‌رده‌مى حوكمڕانى به‌عسدا، شه‌ڕ هه‌بوو، ئه‌نفال و كيميايباران هه‌بوو، به‌ڵام نانيان ده‌دا، نان هه‌بوو. ئێستا هه‌م شه‌ڕت پێ ده‌فرۆشێت و هه‌م هێرشت ده‌كاته سه‌ر، هه‌ميش ده‌يه‌وێت له برسان خه‌ڵك بكوژێت".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌وه‌ى ئێستا له عێراق ده‌بينرێت، ئه‌وه‌يه، هيچ بڕوايان به فره حزبى و هاوبه‌شى نێوان گه‌لى كورد و عه‌ره‌ب نييه. ئه‌وان به دواى خاڵه لاوازه‌كانى كورددا ده‌گه‌ڕێن. ده‌يانه‌وێت ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بشكێنن. شه‌ڕى ئيراده‌يه. ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌يبينين، له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى 27 ساڵ پێش ئێستا، ئه‌و يهكڕيزييهى ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بوو، ئێستا نييه. به دڵنياييه‌وه ئه‌گه‌ر گه‌لى كوردستان، يه‌ك گوتارى سياسى و يه‌ك هه‌ڵوێست بوايه، دهيتوانى زۆر شت بكات و به‌غداش نهيدهتوانى زۆر شت بكات".
هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا گوتيشى: "دواى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق له 2005 ئه‌وان په‌شيمانن. به گوێره‌ى ده‌ستوور ئێمه زۆر مافمان پارێزراوه. سه‌دا 81ى گه‌لى كوردستان و عێراق ده‌نگيان به ده‌ستوور داوه. ئه‌وان ئێستا په‌شيمانن. واده‌زانن ئه‌و مافانه‌ى كورد به‌سه‌رياندا تێپه‌ڕيوه. بۆيه زۆر جار پهرلهمانتارهكانيان ده‌ڵێن پێويسته ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه. به‌داخه‌وه ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لێكدا ده‌ژين، كه ئه‌وه عه‌قڵيه‌تى. چه‌نده دژايهتى گه‌لى كوردستان بكرێت، ئه‌وه‌نده زياتر سه‌ركرده‌كانيان ده‌نگ ده‌هێنن".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "پێويسته لايه‌نه كوردييه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستان هه‌ندێك سازش بۆ يه‌ك بكه‌ن. ره‌وشى كوردستان و عێراق ره‌نگه له ده‌ستى هێزى ناوخۆيى نه‌مابێت، هه‌ردوو هێزى هه‌رێمايه‌تى و جيهانى پارسه‌نگى هێزيان له به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان گۆڕيوه. ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى پهيامهكهى سه‌رۆك بارزانى، هه‌ريه‌ك له‌و لايه‌ن و قه‌وارانه‌ى بڕياره به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، له‌وانه پارتى، يه‌كێتى، گۆڕان، نه‌وه‌ى نوێ، هاوپه‌يمانى و ئه‌وانى ديكه كۆببنه‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتنێك ئاخۆ چى بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا. ئايا هه‌موومان به‌شدار بين، به هێزه‌وه، يان هه‌موومان بايكۆتى بكه‌ين".
دوێنێ سەرۆك مه‌سعود بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند،: " ئەوەی بە ناوی پەسەندكردنی بوودجە لە 3ـی 3ـی 2018 لە پارلەمانی عێراقدا ڕووی دا بە ڕوونی بریتی بوو لە پێشێلكردنی شەراكەت و تەوافوق و تەوازون و بنەماكانی دەستوور و چەوساندنەوەیەكی پلان بۆ داڕێژراوی گەلی كوردستان. هیوادارم ئەو هەڵسوكەوتە زۆر لە ڕاستییەكانی بۆ ناوخۆی كوردستان و دەرەوە ئاشكرا كردبێت و بزاندرێت كە گەلی كوردستان لەگەڵ چ عەقڵیەت و فەرهەنگێك تەرەفە. كاتی ئەوە هاتووە لە وەڵامی ئەو كردارەی پارلەمانی عێراقدا هەموو لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە كۆببنەوە و بڕیارێكی گونجاو و هاوبەش بدەن".
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا كه به‌بۆنه‌ی بیستوحه‌وته‌مین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستانه‌وه‌یه، بارزانی سڵاوی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی گەلی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان ناردووه‌و ده‌ڵێت: "لەیادی ڕاپەڕیندا پێزانینم بۆ خەڵكی كوردستان هەیە و پڕ بە دڵ سوپاسیان دەكەم كە لەبەرانبەر ئابڵۆقە و گوشار و داگیركاریدا بە سەربەرزی و خۆڕاگری و بە ئیرادەیەكی پۆڵایین وەستاون".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ڕاپەڕینی ئازارى 1991 هێمای خۆبەدەستەوەنەدان و قبوڵنەكردنی زوڵم و داگیركارییە، دەستكەوتەكانی ئەو ڕووداوە مەزنە دیارن و ڕاپەڕین پەندێكی گرانبەهایە بۆ هەموومان كە ماف و ئازادی نابەخشرێت بەڵكو دەبێ وەدەستی بهێنین".
ده‌قی په‌یامه‌كه
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە بیست‌و حەفتەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی گەلەكەمان و سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان.
ڕاپەڕینی بەهاری 1991 هێمای خۆبەدەستەوەنەدان و قبوڵنەكردنی زوڵم و داگیركارییە، دەستكەوتەكانی ئەو ڕووداوە مەزنە دیارن و ڕاپەڕین پەندێكی گرانبەهایە بۆ هەموومان كە ماف و ئازادی نابەخشرێت بەڵكو دەبێ وەدەستی بهێنین.
ئەوەی بە ناوی پەسەندكردنی بوودجە لە 3ـی 3ـی 2018 لە پارلەمانی عێراقدا ڕووی دا بە ڕوونی بریتی بوو لە پێشێلكردنی شەراكەت و تەوافوق و تەوازون و بنەماكانی دەستوور و چەوساندنەوەیەكی پلان بۆ داڕێژراوی گەلی كوردستان. هیوادارم ئەو هەڵسوكەوتە زۆر لە ڕاستییەكانی بۆ ناوخۆی كوردستان و دەرەوە ئاشكرا كردبێت و بزاندرێت كە گەلی كوردستان لەگەڵ چ عەقڵیەت و فەرهەنگێك تەرەفە. كاتی ئەوە هاتووە لە وەڵامی ئەو كردارەی پارلەمانی عێراقدا هەموو لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە كۆببنەوە و بڕیارێكی گونجاو و هاوبەش بدەن.
لەیادی ڕاپەڕیندا پێزانینم بۆ خەڵكی كوردستان هەیە و پڕ بە دڵ سوپاسیان دەكەم كە لەبەرانبەر ئابڵۆقە و گوشار و داگیركاریدا بە سەربەرزی و خۆڕاگری و بە ئیرادەیەكی پۆڵایین وەستاون.
مسعود بارزانی
4ـی3ـی2018
-----------
ئ.ڕ