"ئاشكرا بووه كه ناوبژیوانه‌كه له‌سه‌ر داوای سانجێرمان ده‌ستنیشان كراوه"
یوێفا له‌ژێر فشاری سانجێرمان ناوبژیوانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كردووه
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا كه له مه‌درید ده‌رده‌چێت، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ناوبژیوانه‌ی سبه‌ی یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و ریال مه‌درید به‌ڕێوه ده‌بات، یوێفا له‌ژێر فشاری سانجێرمان ئه‌و ناوبژیوانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (فلێكس بریچ)ـی ناوبژیوانی ئه‌ڵمانی بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له نێوان سانجێرمان و ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌و ناوبژیوانه ئه‌ڵمانیاییه پێشتر 7 یاری بۆ ریال مه‌درید و 3 یاری بۆ پاریس سانجێرمان به‌ڕێوه بردووه.
یۆنای ئێمری راهێنه‌ری سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: هیوارم ئه‌و ناوبژیوانه هاوشێوه‌ی ناوبژیوانه‌كه‌ی پێشوو سته‌ممان لێ نه‌كات، پێموایه ئه‌و ناوبژیوانه ده‌توانێت به باشی یارییه‌كه به‌ڕێوه ببات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێش ئه‌وه‌ی یوێفا ناوی ناوبژیوانه‌كه ئاشكرا بكات، (ئه‌نتیرۆ هێنریك) به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوای له یوێفا كرد ناوبژیوانێكی دادپه‌روه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكات و له ئاست گه‌وره‌یی هه‌ردوو یانه‌كه‌دا بێت.
رۆژنامه‌ی ئاس له باره‌ی ناوبژیوانه‌كه‌ی سبه‌ی نووسیویه‌تی: یوێفا له‌ژێر گوشار و ره‌خنه‌كانی پاریس سانجێرمان ناوبژیوانه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌ستنیشان كردوه و سه‌رجه‌م ئاماره‌كانی ئه‌و ناوبژیوانه به‌سوود بۆ سانجێرمان و به‌خراپ بۆ ریال مه‌درید ده‌شكێته‌وه.
فلیكس بریچ له كاروانی ناوبژیوانییه‌تی خۆی 8 كارتی سووری به‌ڕووی یاریزانانی خاوه‌ن یاریگه‌دا به‌رز كردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا جیانلوكا رووكی ناوبژیوانی ئیتاڵی كه یاری چوونی له بێرنابیۆ له نێوان ریال و پاریس به‌ڕێوه بردبوو، 16 كارتی سووری داوه‌ته یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و هانده‌ر.
فلیكس بریچ له كاروانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی 10 لێدانی پێناڵتی بۆ یانه‌ی میوان هه‌ژمار كردووه، جیانلوكا رۆكی فیكه‌ی 16 لێدانی پێناڵتی لێداوه.
فلیكیس بریچ 2.11 كارتی زه‌ردی له هه‌ر یارییه‌كه به‌ڕووی تیپی میوان به‌رز كردۆته‌وه و 1.74 كارتی زه‌ردی داوه‌ته‌وه تیپی خاوه‌ن یاریگه، ئه‌مه‌ش به‌سوودی یانه پاریسییه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی (فلیكس بریچ) 7 یاری كردووه، تووشی هیچ شكستێك نه‌بووه، 5 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه، دوایین جار یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی رابردوو بوو له كاردیف كاتێك ریال مه‌درید به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.