ئەو 5 یاریزانەی له‌ هاوینی داهاتوو بوونه‌ته‌ ئامانجی بارسێلۆنا

به‌ وێنه‌.. بارسێلۆنا ئامانجی گواستنەوەکانی داهاتووی خۆی دیاریی کرد

بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامانجی گواستنەوەکانی داهاتووی خۆی دیاریی کرد، بلاوگرانا پلان دادەرێژێ تا بە شێوەیەکی بەهێز بچێتە نێو بازاڕی گواستنەوەی داهاتووی یاریزانان، تا بتوانێت ریزەکانی بەهێزتر بکات، بارسێلۆنا لەم وەرزەیدا تەنها یەک یاریی بەرامبەر ئیسپانیۆلی هاوشاری خۆی دۆڕاندووە، لە ئێستاشدا ئامانجەکانی بۆ هاوینی داهاتوو دیاریی کردووە، کە ئەمانەن.

1- مالانگ سارا، بەرگریکارە لاوەکەی نیسی فرەنسی، تەمەنی تەنها 19 ساڵانە، بەڵام ئامانجێکی ڕوونی بارسێلۆنایە، تا ریزەکانی دواوەی پێبەهێز بکات، بەڵام دەبێت ململانێیەکی توند بکات، لەگەڵ تیپە گه‌وره‌كانی ئەورووپا، بەپێی راپۆرتە هه‌واڵه‌كان بێت، بارسا بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئامادە کردووە، ئامانجیش لێی پرکردنەوەی شوێنی جێرارد پێکێ و فێرمایلینە، کە تەمەنیان بەرەو گەورەبوون دەچێ.

2- متێگز دیلگێت، بەرگریکارە لاوەکەی ئایاکسی هۆڵەندی، لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە، کە بارسا گرنیگیان پێدەدات، لە پێناوی ئەوەی کەلێنەکانی بەرگری پێ پڕ بکاتەوە، لاوە هۆلەندیەکە تەمەنی 18 بەهارییه‌، بەڵام خاوەن باڵایەکی بەرزە و بەهەردوو قاچ توانای یاریی کردنی هەیە، بریکارەکەی رایگەیاندووە، لە لایەن بارساوە گرنگی پێدراوە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئامادەکراوە.

3- ئالڤاڕۆ ئۆدریۆزۆلا، بەرگریکاری راستی ریال سۆسیدادی ئیسپانی، پاڵێوراوێکی بەهێزی بارسێلۆنایە بۆ گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوو، لەوەتەی دانی ئالڤێسی برازیلی بارسای جێهێشتووە، شوێنگرەوەی تەواوی بۆ نەدۆزراوەتەوە، ئه‌و به‌رگریكاره‌ نرخی هەوڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنها 35 ملیۆن یۆریە، ئەوەش کاری بارسا ئاسان دەکات، تا ئەم بەرگریکارە 22 ساڵانە لێهاتووە بباتە ریزەکانی.

4- ئارسەر مێلۆ، یاریزانی ناوەراستکاری گرێمیۆی برازیلی، نزیکە لەوەی لە وەرزی داهاتوودا درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، چونکە رێکەوتنی سەرتایی گواستنەوەی بۆ کراوە، پەڵکێشکردنی نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ لەسەر بلاوگرانا دەکەوێت، کە بەشوێنگرەوەی ئاندریاس ئینێستا دادەنرێ، مێلۆ تەمەنی 21 ساڵە، بەهۆی ئاست بەرزی ئەم لاوە،  لە بارسێلۆنا، چاوەڕوانی ئایندەیەکی گەشی لێدەکرێت.

5- ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فرەنسی، گۆڵکەری ئاتڵێتیکۆ مەدرید، رەنگە ببێتە گەورەترین گرێبەستی داهاتووی بارسێلۆنا، باس لەوەش دەکرێت یاریزانەکە و بلاوگرانە گەشتوونەتە رێکەوتنی کۆتایی، بارسا ئامادەیە بڕی 88، ملیۆن پاوەند بدات، کە نرخی شکاندنی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ ئاتڵێتیکۆ، گریزمان لەرێگایە تا ببێتە هاوکاری مێسی و سوارێز لە هێڵی پێشەوەی بارسێلۆنا لە وەزری داهاتوودا.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم