هه‌واڵی مردنی راگه‌یه‌ندرابوو.. به‌رله‌وه‌ی توێكاری (ته‌شریح)ی بۆ بكرێت گه‌ڕایه‌وه ژیان
شه‌و و رۆژێك له‌و دۆخه ناخۆشه‌دا بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان بزانن هێشتا زیندووه
K24- هه‌ولێر:
رووداوێكی سه‌یر له هندستان، خه‌ڵكی شارێكی هندستان تووڕه ده‌كات و به‌رامبه‌ر به كه‌مته‌رخه‌می فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بووه، كه پزیشكێك وایزانیوه نه‌خۆشه‌كه‌ی مردووه و، به‌نیازبوو توێكاری "ته‌شریح" بۆ جه‌سته‌كه‌ی بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆتایی بۆ دڵنیابوونه‌وه له مردنی ئه‌و نه‌خۆشه بكات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، هیمانشۆ بهارادواج، ئه‌و هاووڵاتییه هندییه بوو، كه تووشی رووداوێكی هاتوو چۆ ده‌بێت و، ده‌گوازرێته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شاری ناگبوور، به‌ڵام له‌نه‌خۆشخانه، هه‌واڵی مردنی مێشكی راده‌گه‌یه‌ندرێت، دواتریش به‌ر له گواستنه‌وه‌ی بۆ ژووری توێكاری "ته‌شریح"، پزیشكه‌كان هه‌واڵی مردنی یه‌كجاری ئه‌و هاووڵاتییه راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌كاتێكدا كه یه‌كێك له پزیشكه‌كان ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی توێكاری ده‌كرد و ده‌ستی دایه نهشتهرهكه "چه‌قووی نه‌شته‌رگه‌ری"، زانی كه دڵی نه‌خۆشه‌كه هێشتا لێده‌دات و له‌لێدان نه‌وه‌ستاوه، دواتر به‌مه‌به‌ستی پێدانی چاره‌سه‌ری، به‌په‌له نه‌خۆشه‌كه‌ی بۆ ژوورێكی چاودێری گواسته‌وه و، دواتریش دۆخی نه‌خۆشه‌كه به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
ئه‌و رووداوه‌ش ناڕه‌زایی زۆرێك له دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له دژی كه‌مته‌رخه‌می فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه سازكرد، چونكه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشه بكرێت، بۆماوه‌ی شه‌و و رۆژێك ئه‌و هاووڵاتییه، له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن هێشتا زیندووه.
H.B