رامۆس: ئێمه به یه‌ك رێگه و شێواز رووبه‌ڕووی سانجێرمان ده‌بینه‌وه
رامۆس: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان ئه‌ستێره و گه‌وره‌ن
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له پاریس، پرێس كۆنفراسێكی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سانجێرمان ئه‌نجام داوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هانده‌رێكی به‌رچاومان نییه، به‌ڵام ده‌بێت گوێ له تۆپ بگرین.
رامۆس سه‌ره‌تا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی پێشوویان به‌رامبه‌ر سانجێرمان گوتی: ئێمه یارییه‌كی باشمان كرد و ناوبژیوانیش هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كرد و یارییه‌كه‌ی به دروستی به‌ڕێوه برد.
رامۆس ده‌شڵێت: دڵخۆشم هاوشانی یاریزانێكی وه‌ك مارسێلۆ یاری ده‌كه‌م، ئه‌و یاریزانێكی به نرخ و گرینگه بۆ یانه‌كه‌مان، هه‌ڵبه‌ت سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ن و بۆ ریال مه‌درید نرخ و قورسایی خۆیان له نێو یاریگه هه‌یه.
رامۆس گوتیشی: راسته نێیمار یاریزانێكی گرینگه، به‌ڵام دی ماریاش له ڕیزی یاریزانه گه‌وره‌كانه و رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی له نێو یاریگه ده‌بێت.
رامۆس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه و باش له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌جه‌نگێن، به‌تایبه‌تی له چامپیۆنزلیگ، چونكه پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره‌یه.
رامۆس ده‌شڵێت: راسته سبه‌ی له پاریس هانده‌رێكی به‌رچاومان نابێت، به‌ڵام پێویسته گوێ له تۆپ بگرین له جیاتی ده‌نگی هانده‌ران.
رامۆس له كۆتایی قسه‌كانی گوتی: ئێمه ده‌زانین پاریس سانجێرمان چه‌ندان رێگه‌ی جیاواز بۆ سه‌ركه‌وتن به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام ئێمه سبه‌ی ته‌نیا به یه‌ك رێگه هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌مان ده‌ده‌ین.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ریال مه‌درید بكات، له یاری چوون یانه پاریسییه‌كه به ئه‌نجامی (3 ـ 1) تووشی شكست بوو.