په‌رله‌مانتارانی كوردستان داوای كشانه‌وه‌ی كورد له به‌غدا ده‌كه‌ن
هه‌موو رێگاكان له‌گه‌ڵ به‌غدا تاقیكراونه‌ته‌وه و هیچ سوودێكیان نه‌بووه.. ئێستا كاتی كشانه‌وه‌ی كورده له به‌غدا
K24- هه‌ولێر:
كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بووه‌ته مژارێكی گه‌رم له هه‌رێمی كوردستان، ئێستا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیش له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، له‌و باره‌یه‌وه داوای بڕیارێكی سیاسی یه‌كگرتوو له گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن و، به‌تاكه ڕێگه‌ی كاریگه‌ر ده‌زانن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق به بێ گوێدانه داواكارییه‌كانی كورد، هێنده‌ی دیكه ناكۆكیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای زیاتر كردووه. هاوكات حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیشی توڕه و نیگه‌ران كردووه. فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری كوردستانیش له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نوێنه‌ران و به‌رپرسانی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، تاكه وه‌ڵامی دۆخه‌كه‌یه كه كورد بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
بژارده‌ی كشانه‌وه‌ی كورد له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌كاتێكدایه، كه ده‌گوترێت له‌پێناو گه‌شتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هه‌موو ڕێگاكانی دیكه تاقیكراونه‌ته‌وه و بێ سوود بوون. هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه كه‌مال یه‌ڵدا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گردبوونەوەی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری، داوا ده‌كات، پێش كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، باشتره له ده‌رگای ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدرێت.
گوێنه‌دان به مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق و، په‌سه‌ند كردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، جارێكی دیكه زوڵم و زۆری ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقی به‌بیر كوردستانیان هێناوه‌ته‌وه، بۆیه سه‌رۆك بارزانیش له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌رینه‌وه داواده‌كات، لە وەڵامی ئەو كردارەی پارلەمانی عێراقدا هەموو لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە كۆببنەوە و، بڕیارێكی گونجاو و هاوبەش بدەن.
H.B