هانده‌رانی سانجێرمان له درهنگهشهودا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر یاریزانانی ریال مه‌درید
به ڤیدیۆ... هانده‌رانی سانجێرمان خه‌ویان له یاریزانانی ریال مه‌درید زڕاند.
هانده‌رانی یانه‌ی سانجێرمان له درهنگهشهوی رابردوو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌و هوتێله‌ی كه تایبه‌ت كراوه بۆ شوێنی پشوو و حه‌وانه‌ی یاریزانانی ریال مه‌درید، به دروشم و ته‌پڵ و مووزیك هه‌رایه‌كی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م هۆتێله‌كه ناوه‌ته‌وه.
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی سانجێرمان میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكان، هانده‌رانی یانه پاریسییه‌كه ویستوویانه به بێزاركردنی یاریزانانی ریال مه‌درید ئاماده‌كاری و حه‌وانه‌وه‌یان لێ تێك بده‌ن و پێش یارییه‌كه باری ده‌روونیان وێران بكه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئیلموندۆ كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، زیاتر له 50 هانده‌ری پاریس سانجێرمان له كاتژمێر 1:30ـی شه‌وی رابردوو ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م هۆتێڵی (كۆلێكشنهر) دروست كرد كه 8 كیلومه‌تر له یاریگه‌ی (باخچه‌ی شازاده‌كان) دووره كه یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان پاریس سانجێرمان و ریال مه‌دریدی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هانده‌رانی سانجێرمان به فیكه لێدان و به‌كارهێنانی وته‌ی ناشرین و لێدانی ته‌پڵ هه‌وڵی بێزاركردنی یاریزانانی ریال مه‌دریدیان داوه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌بێت پاریس له یانه ئیسپانیاییه‌كه بكه‌ینه دۆزه‌خ.
پێش ئه‌م رووداوه، دوێنێ یۆنای ئێمری راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان داوای له هانده‌ران كرد بۆ شكستپێهێنان به یانه‌ی ریال مه‌درید پاڵپشتیان بكه‌ن و به كردار ببنه یاریزانی ژماره 12 بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان.