عه‌بادی نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ده‌خوات
له 343 ملیار دیناره‌وه بۆ 161 ملیار كه‌می ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تادێت بیانووه‌كانی به‌غدا بۆ پێدانی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران زیاد ده‌بێت، له دوايین بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بڕیاری ئه‌وه دراوه, كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی گه‌نم له‌بازاڕه‌كانی جیهان، پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2016 له بڕی 343 ملیار دیناره‌وه كه‌م بكاته‌وه بۆ 161 ملیار دینار.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانيش رایده‌گه‌یانێت, هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی عێراق ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه ئەو بڕەیان پاره‌یان لێ وه‌ربگرین و به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌شی بكه‌ین, به‌ڵام وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.