بە ڤیدیۆ.. بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مۆندیال پۆتن و ئینفانتینۆ یاریی تۆپی پێ دەکەن

100 رۆژی دیکە مۆندیالی 2018 دەستپێدەکات

100 رۆژی دیکە یارییەکانی مۆندیالی 2018 لە رووسیا دەستپێدەکات و بەمبۆنەیەوە جیانی ئینفانتینۆ و ڤلادیمێر پۆتن چەند نمایشێکیان بە تۆپ کرد.

چەناڵی فەرمی فیفا لە یوتیوب، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مۆندیالی رووسیا بڵاوکردووەتەوە، کە دوای 100 رۆژی دیکە لە نێوان 14ی یۆنیۆ تاکو 15ی یۆلیۆ لە رووسیا بەڕێوە دەچێت.

لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 ڤیتالی مۆتکۆی جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا رایگەیاند، نزیکەی پێنج ملیۆن کەس تاکو ئێستا داوای بلیتەکانی مۆندیالیان کردووە و راشیگەیاند تاکو ئێستا پێنج یاریگە بۆ میوانداریکردنی یارییەکان ئامادەن.