بارسێلۆنا 8 یاریزان ده‌فرۆشێت
گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌یه
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاند، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی كۆتینهۆ و دێمبلی بڕیاریداوه بۆ وه‌رزی داهاتوو 8 یاریزانی یانه‌كه‌ی بفرۆشێت.
ئالێكیس ڤیدال یه‌كێكه له‌و یاریزانه‌ی ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌م ده‌كرێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت چاره‌نووسی له نێوان (رۆما، مانچێسته‌ر یونایتد، لیڤه‌رپوول یان ناپۆلی) یه‌كلایی بێته‌وه.
دینیس سوارێز، ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا له لایه‌ن چێڵسی داوا كراوه و ئاندرێ گۆمیزیش له لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌ورووپا ئۆفه‌ری پێشكه‌ش كراوه و هه‌ردووكیان له لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان ده‌بن بۆ وه‌رزی داهاتوو.
ئه‌ندرێس ئینیێستا دوای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ده‌یه‌وێت بیر له‌و ئۆفه‌ره گرانبه‌هایانه بكاته‌وه كه له لایه‌ن یانه‌كانی خولی چینیه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێت و ره‌نگه به‌ڕێككه‌وت له‌گه‌ڵ بارسا هاوینی داهاتوو یانه‌كه جێبهێڵێت.
رافینهای به‌رازیلی كه به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته ئینته‌ر میلان، بارسا پلانی فرۆشتنی بۆ ئه‌و یاریزانه‌ش داڕشتووه، هاوكات تۆماس ڤێرمایلینیش گڵۆپی سه‌وزی بۆ رۆیشتن بۆ هه‌ڵكراوه.
