دواجار گواردیۆلا نهێنی به‌ستنی قردێڵه زه‌رده‌كه‌ی ئاشكرا كرد
گواردیۆلا: هه‌رگیز مانچێسته‌ر سیتی له ئاستی بارسێلۆنادا نییه
پێپ گواردیۆلا، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ، پرێس كۆنفرانسێكی ئه‌نجامدا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان له ئاستی بارسێلۆنادا نین و له باره‌ی قردیله زه‌رده‌كه‌ش وه‌ڵامی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئینگلاندی دایه‌وه.
پێپ گواردیۆلا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان له چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ نزیك بووینه‌ته‌وه هه‌روه‌ها له بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگیش نزیكین، ده‌شڵێت: به‌ڵام ئه‌وه راستیه هێشتا هیچمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پارێزگاری له ئارامی خۆمان بكه‌ین، ئه‌وه باشترین ئامۆژگاری منه پێشكه‌شی یاریزانه‌كانی مان سیتی ده‌كه‌م.
گواردیۆلا گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌م یارییه وه‌كو پێویست یاری بكه‌ین بۆ جاری دووه‌م ده‌گه‌ینه چاره‌كی كۆتایی، ئه‌وه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه خه‌ڵك ئێمه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌ربژێر ده‌كه‌ن.
گواردیۆلا ده‌شڵێـت: سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند له مانای ئه‌و قردێله‌یه‌ی سه‌ر سنگم تێناگات، ئه‌و قردێله‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك زیندانی كراون.
راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی مان سیتی گوتیشی: پێموانییه مان سیتی له ئاستی بارسێلۆنا بێت، چونكه یاریزانه‌كانی به ته‌واوه‌تی جیاوازن و له رابردوو چه‌ندان نازناویان بردۆته‌وه و مێژووی یانه‌كه رێگه نادات به‌راوردی نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه بكه‌ین، ئێمه‌ش ته‌نیا نازناوێكمان بردۆته‌وه.