به ڤیدیۆ.. گفتووگۆیه‌كی سه‌یری نێوان گریزمان و سوارێز ئاشكرا ده‌بێت
ئه‌م گفتووگۆیه میدیاكانی هه‌ژاند
گفتووگۆیه‌كی نێوان لویس سوارێز و ئانتوان گریزمان ئاشكرا بووه كه له یارییه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئه‌نجامیانداوه، تێیدا هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه داوا له هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه ده‌كات ماڵئاوایی له هاوڕێیه‌كانی بكات و په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6 مارسی 2018، كه‌ناڵی سێیه‌می كه‌ته‌لۆنیا له رێگه‌ی لێدانه‌وه تۆمارێكی ڤیدیۆی له دوایین یاری بارسێلۆنا له لالیگا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ده‌ركه‌وتووه و لویس سوارێز و ئانتوان گریزمان ئه‌م گفتووگۆیه‌ی خواره‌وه‌یان كردووه.
سوارێز: ناتوانێت گۆڵ له یانه نوێیه‌كه‌ت بكه‌یت كه بارسێلۆنایه.
گریزمان: "به پێكه‌نینه‌وه" چاوه‌ڕێ بكه بزانه چی رووده‌دات.
سوارێز: ئه‌مه دوایین یاری تۆ ده‌بێت له دژی بارسێلۆنا، ئایا ماڵئاواییت له هاوڕێیه‌كانت له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ كردووه؟
گریزمان: "به پێكه‌نینه‌وه" جارێ كاتم زۆر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌یان پێ رابگه‌یه‌نم و ماڵئاواییان لێ بكه‌م.