ڤۆڵڤۆ به هێزه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌يدانى كێبڕكێ و وه‌ك باش‌ترين ئۆتۆمبێلى ساڵ هه‌ڵبژێردرا
له رووی قازانج و كاریگه‌رییه ژینگه‌یيه‌كانه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می پێ دراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی قه‌یرانێكی زۆر له بازاری ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپا، ئه‌مساڵ ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای ڤۆڵڤۆ ئه‌وروپی له پێشانگای ساڵانه‌ی ئوتۆمبێل له‌شاری جنێڤی سویسرا به باشترین ئوتۆمبێلی ساڵ هه‌ڵبژێردرا، ئوتۆمبێله‌كه‌ی كۆمپانیای ڤوڵڤۆ مۆدێلی (XC40) كه نه‌ك هه‌ر وه‌كو شاجوانی ئوتۆمبێله‌كان دیاری كرا، به‌ڵكو له رووی قازانج و كاریگه‌رییه ژینگه‌یيه‌كانه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می پێ دراوه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئاكان سامولسه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤۆڵڤۆ گوتى: "نایابه، به راستی كاتێكی خوشه كه ئێمه براوه بوین، هه‌وڵی زۆرمان بۆی دا، به راستی ئێمه شانازیی به خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، كه له پێشانگای جنێڤ ئه‌و پله‌یه‌مان به ده‌ستهێنا، چونكه پێشانگاكه له بواری ئوتۆمبێلدا زۆر پێشكه‌وتووه. "
ئه‌گه‌رچی بازاری جیهانی مه‌یلی به‌لای كه‌ره‌سته هه‌رزانه‌كاندایه، به‌ڵام ئه‌وروپییه‌كان هێشتا پێداگرن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه گرانبه‌هاكان، بۆ ئه‌مساڵیش ده‌ستنیشانكردنی ڤۆڵڤۆ وه‌كو ئۆتۆمبێلی ساڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستی قازانج و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێشتنی گازه پیس كه‌ره‌وه‌كان و جوانی و تۆكمه‌يی ئوتۆمبێله‌كان بوو.
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤۆڵڤۆ، گوتيشى: "ئه‌گه‌ر تۆ بچیته ناو ئوتۆمبێله‌كه ده‌بینیت چه‌نده ته‌كنیكی زیره‌كانه‌ى تێدا به كار هێنراوه، هه‌روه‌ها بیریش له داهاتوو كراوه‌ته‌وه تاوه‌كو به كاره‌باش به كار بهێنرێت، به راستی ئوتۆمبێلێكی ئاسایی نیه".
هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مێكی ڤۆڵڤۆ وه‌كو باشترین ئۆتۆمبێل له 88ه‌مين پێشانگای جنێڤ له كاتێكدایه كه پيشه‌سازی ئوتۆمبێلی ئه‌وروپا له قه‌یرانی گه‌وره‌دایه، چونكه له كاتێكدا له ئابڕو چوونی فێلكردن له پێوانه كردنی گازه پیسكه‌ره‌كان ده‌ربازیان نه‌بوو بوو و ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپ باجی به سه‌ر ئوتۆمبێله ئه‌وروپیه‌كان پێشنیاز كرد.