مێسی ئه‌و گۆڕانكارییانه ئاشكرا ده‌كات كه بۆته نهێنی سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا
مێسی ئه‌و 2 گۆڵه ئاشكرا ده‌كات كه هه‌رگیز له یادی ناكات
لیۆنێل مێسی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و گۆڵه له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی 2011 له ریال مه‌دریدی تۆمار كرد له‌گه‌ڵ گۆڵه‌كه‌ی له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2010 له مانچێسته‌ر یونایتد دوو باشترین گۆڵی كاروانی وه‌رزشییه كه هه‌رگیز له یادی ناكات.
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كرد كه ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌ر داوای ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه و له قووڵایی ناوه‌راستی یاریگه یاری ده‌كات، ده‌شڵێت: حه‌زم له‌وه‌یه كه خۆم له گۆڵ نزیك بكه‌مه‌وه و پێشڕه‌وی بكه‌م و ژماره‌ی گۆڵه‌كانم زیاد بكه‌م، به‌ڵام بابه‌تی گۆڵكردن ئامانجی بنه‌ڕه‌تی من نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا بیر له سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه و گوێ به ژماره‌ی گۆڵه‌كانم ناده‌م.
مێسی له دیمانه‌كه‌یدا باسی یه‌كه‌مین یاری خۆی به درێسی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ كرد، له‌مباره‌یه‌وه لیۆ ده‌ڵێت: بۆ یه‌كه‌مجار له چامپیۆنزلیگ له ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی دونیتسك یاریم كرد كه ئه‌وكات بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد بوو، بۆیه له‌و یارییه‌دا به‌شدارییان به هه‌ندێك له یاریزانه‌كانی لاوانی تیپی دووه‌م كرد، هه‌رچه‌نده یارییه‌كه‌مان دۆڕاند، به‌ڵام هه‌ستێكی زۆر خۆشم هه‌بوو كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارییم له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا كرد.
.jpg)